بەڤیدیۆ: گرنگی و سوودەكانی لەباوەشگرتن
وێستگە ستایل-
دەوترێت بۆ ئەوەی بتوانیت بژیت پێویستیت بە چوار باوەش دەبێت لە ڕۆژێكدا و بۆ ئەوەی تەندروستیمان باش بێت هەشت باوەشمان دەوێت لە ڕۆژێكدا و بۆ ئەوەی داهێنەربیت 12 باوەشت دەوێت لە ڕۆژێكدا.
ئەگەر لە باوەشگرتن ئەوەندە گرنگ بێت ئەوە پێویستە دوای بینین ئەم ڤیدیۆیە ڕۆژانە خۆشەویستەكانت لە ئامێز بگریت و ئەمە بكەیت بە نەریت و خویی ڕۆژانە.
بۆ ئەوەی دڵخۆش بیت پێویست پەیوەندیەكانت لەگەڵ خودی خۆت و دەوروبەرەكەت پتەوبكەیت بێ ئەوەی ئەوە لەبەرچاو بگریت تەمەنی چەندە بەو شێوەیە سوود بە خۆت و بەرامبەرەكەت دەگەیەنیت.
لە باوەشگرتنی منداڵ هەستكردنی بە تەنهایی و ترس كەمدەكاتەوە، لە باوەشگرتنی هاوسەرەكەت مانای ئەوە دەگەیەنێت بەڕاستی گرنگن بۆ یەك و ئەمە وادەكات هاوسەرەكەت ویستی ئەوەی هەبێت زوو بگەرشێتەوە ماڵەوە.
PM:01:46:24/12/2017
ئهم بابهته 5761
جار خوێنراوهتهوه