‌شیرینی كێك بە گوێز بەڕێگەیەكی ئاسان ئامادە بكە

وێستگە ستایل-

پێویستیەكان :

٣ هێلکە
١ پەرداخ شەکر
١ پەرداخ شیری گیراوە(تەڕ)
نیو پەرداخ زەیت
٢ پەرداخ و نیو ئارد
١ کیسە ڤانێلا
١ کیسە پیکن پاودەر
١ کەوچکی خواردن دارچین
١ پەرداخ گوێزی وردکراو
٣ دانە گوێزەری مامناوەند

هەنگاوەكانی ئامادەكردنی ئەم شیرنیە :

سەرەتا هێلکەکە بە مەکینەی کارەبایی جوان تێکەڵ بکە پاشان وردە وردە شەکرەکەی بکە ناو پاشان شیرەکە و زەیتەکەی بۆ زیاد بکە و بە مەکینە لێکی بدە پاشان ئارد و ڤانێلا و پیکن پاودەرەکە و دارچینەکەی بکە ناو و بە مەکینە جوان جوان لێکی بدە بۆ ئەوەی تۆپەڵ تۆپەڵ نەبێت پاشان گوێزەر و گوێزەکەی تێ بکە و بە کەوچک تێکەڵی بکە و بیکە ناو قاڵبێک کەمێک زەیت و ئاردی لێ بدە یان کەرە یان ڕۆنی مەیو بەستوو بۆ ئەوەی بە ژێرەکەیدا نەنوسێ و بۆ ناو فڕن بە پلەی ١٨٠ ژێرەکەی داگیرسێنە و بۆ ماوەی ٢٥-٣٠ خولەک تا ژێرەکەی دەبرژێ دواتر سەری کێکەکە ببرژێنە بۆ ماوەی ٥ خولەک دواتر سارد بووەوە لە قاڵبەکە دەری بهێنە.


PM:03:42:20/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 4716 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل