‌مەترسیەكانی وای فای لەسەر تەندروستی خانمانی دووگیان

وێستگە ستایل-

توێژینەوە نوێكان ئەوەیان ئاشكرا كرردوە بەردەوام بەكارهێنانی وای فای و ئامێرە زیرەكان لە لایەن خانمانی دووگیانەوە مەترسی لەبارچوونی كۆرپەكەیان زباد دەكات بەڕێژەی %50 .

لە توێژینەوەكانی پێشتر ئەوە ئاشكرا كرابوو  تیشكە كارەبایی و وموگناتیسیەكان و بورج و نیشكی ئێكس مەترسی لەبارچوونی كۆرپە زیاد دەكەن و هەموو ئەمانە یەكێكن لە هۆكارەكانی توشبوون بە شێرپەنجە لە هەمان كاتدا و ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لەسەر ئەم بابەتە هۆشداری تایبەتی بۆ خانمانی دووگیان بڵاوكردەوە .

لە وڵاتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا ڕێژەی لەبارچوونی منداڵ دەگاتە 15 بۆ 20% و لەبارچوونی منداڵیش بە واتای مردنی كۆرپەلە دێت كە تەمەنی لە 20 هەفتە كەمتر بێت .

توێژەرەوەكان لە بەشی "   Kaiser Permanente  " لە ئۆكلاند لە ویلایەتی كالیفۆرنیا توێژینەوەیان لەسەر 913 حاڵەتی ئافرەتی دووگیان كرد كە لە نێوانیاندا چەندین ئافرەت هەبوو كە زیاتر لە جارێك كێشەی لەبارچوونیان هەبوو.

لە ماوەی ئەم توێژینەوەیە ڕۆژانە بۆ ماوەی 24 كاتژمێر تێكڕای بەركەوتنیان بە تیشكە موگناتیسیەكان پێورا لەڕێی بەكارهێنانی پێوەری"EMDEX Lite "  بە درێژای ماوەی دووگیانیان .

ئەنجامی توێژینەوەكە بەو شێوەیە بوو ڕێژەی لەبارچوونی منداڵ %48 زیاد دەكات ئەو كاتەی ڕۆژانە بڕێكی زۆر لە تیشكی موگناتیسی بەركەوتبێت لەچاو ئەو ئافرەتانەی كە ئەم تیشكە موگناتیسەیان كەمتر بەركەوتبێت.

نوسەری سەرەكی ئەم توێژینەوەیە دكتۆر دی-كون لی دەڵێت" ئەنجامەكانی ئەم توێژینەوەیە ئاماژەن بۆ زیان و مەترسیەكانی تیشكی موگناتیسی لەسەر جەستەی مرۆڤ و كاریگەریە بایۆلۆجیە خراپ و مەترسیدارەكانی"


AM:09:41:16/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 4391 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل