بۆ رزگاربوون له ئازاری ماسولكه و ئێسكه‌كان ئه‌م راهێنانه ئه‌نجام بده
وێستگە ستایل-
ره‌نگه رۆژانه به‌شێكی زۆر له مرۆڤه‌كان توشی ئازاری ئێسك و ماسولكه و جومگه‌كان ببن، به‌لاَم مه‌رج نیه هه‌موو وه‌ك یه‌ك شوێنێكمان ئازاری هه‌بێت ره‌نگه هه‌بێت پێیه‌كانی ئازاری هه‌بێت یاخود ملی یان شانه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه و ئازارانه ده‌توانی رۆژانه ئه‌م راهێنانه ئه‌نجام بده‌یت.
راهێنانی یه‌كه‌م:ئازاری جومگه و ئێسكی پێیه‌كانت
له‌سه‌ر كورسیه‌ك دابنیشه،پاشان پارچه‌یه قوماش له‌سه‌ر زه‌وی له‌به‌ر پێیه‌كانت دابنێ، پێیه‌كانت له‌سه‌ر پارچه قوماشه‌كه دابنێ و دواتر به نێوانی په‌نجه‌كانت و بنی پێت ئه‌و پارچه‌یه هه‌ڵگره و داینێ واتا یاری پێبكه، ئه‌م راهێنانه رۆژانه 10 جار ئه‌نجام بده به‌لاَم به سێ كۆمه‌ڵه به‌لاَم له 1 خوله‌ك زیاتر ئیسراحه‌ت به پێیه‌كانت مه‌كه و دووباره ئه‌نجامی بده‌ره‌وه.
راهێنانی دووه‌م:ئازاری مل
به‌رێكی بووه‌سته به پێوه، پاشان هه‌وڵ بده به‌هێواشی و ئارامی مل با بده‌یت به‌لای چه‌پتدا و به‌رده‌وام به تا 10 جار ته‌واو ده‌كه‌یت.
راهێنانی سێیەم:ئازاری ئه‌ژنۆ
كورسیه‌ك دابنێ و له‌به‌رده‌م كورسیه‌كه بوه‌سته وه‌ك وێنه‌كه، پاشان هه‌ردوو ده‌ست له‌پێشه‌وه بكه‌ره ناویه‌كه‌وه و رایگره، دواتر كه‌مێك پێیه‌كانت له‌سه‌ر زه‌وی له‌یه‌كتریه‌وه دووربخه‌ره‌وه و ئینجا به‌هێواشی بنوشتێه‌ره‌وه تا ئاستی دانیشتنی كورسیه‌كه ئه‌م كرداره 30 جار ئه‌نجام بده به‌لاَم به 3 كۆمه‌ڵه.
راهێنانی چواره‌م: ئازاری شانه‌كانت
به‌رێكی بووه‌سته وه‌ك وێنه‌كه كه‌مێك قاچ بلاَو بكه‌ره‌وه، دواتر تۆپێك بگره به‌ده‌سته‌وه له سه‌ره‌وه بۆ ئاستی سنگ به‌رز و نزمی بكه، ئه‌م كرداره به 3 كۆمه‌ڵه 36 جار ئه‌نجام بده.
راهێنانی پێنجه‌م: ئازاری پشتی كه‌مه‌ر یاخود بربره‌كانی پشت
بۆ رزگاربوون له‌م ئازاره ئه‌م شێوازه راهێنانه ئه‌نجام بده، له‌سه‌ر ده‌م به‌رێكی پاڵبكه‌وه وه‌ك وێنه‌كه دواتر هه‌ر به‌رێكی هه‌ردوو ده‌ست و قاچه‌كانت به‌رێكی و هێواشی به‌رز بكه‌ره‌وه 36 جار به‌لاَم به 3 كۆمه‌ڵه.
راهێنانی شه‌شه‌م: ئازاری ئێسكی خوار كه‌مه‌ر و ئاستی كه‌مه‌ر
به‌رێكی پاڵبكه‌وه له‌سه‌ر پشت، دواتر هه‌ر دوو ئه‌ژنۆو به نوشتاوه‌یی دابنێ و ده‌ست به‌رێكی دابنێ و به‌هێواشی كه‌مه‌ر به‌رز بكه‌ره‌وه 30 جار به‌لاَم به 3 كۆمه‌ڵه.
PM:09:25:15/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 10431
جار خوێنراوه‌ته‌وه