‌زاناكان لەبارەی بەكارهێنانی تاقمی ددان هۆشداری دەدەن

وێستگە ستایل-

گۆڤاری  " Geriatrics & Gerontology International  " ڕاپۆرتێكی تایبەتی لەسەر بەكارهێنانی تاقمی ددان و زیانە لاوەكیە مەترسیدارەكانی بڵاوكردۆتەوە.


وەك ئەوەی لە ڕاپۆرتەكەدا هاتوە زاناكان لە كۆلێجی شاهانە لە لەندەن ئەوەیان ئاشكرا كردوە بەكارهێنانی تاقمی ددان دەبێتە هۆی بەد خۆراكی هاوشێوەی ئەو كاتەی ددانی نەبوە ، و بەدخۆراكی دەبێتە هۆی لاواز بوونی ماسولكەكان و شكانی ئێسكەكان.

بۆ ئەم توێژینەوەیە 1800 كەس بەژداریان تیادا كردوە و تەمەنیان 62 ساڵ بووە و كراون بە سێ بەشەوە كۆمەڵەی یەكەم 20 ددان لە دەمیاندا هەبووە و كۆمەڵەی دووەم تاقمی ددانیان بەكارهێناوە و كۆمەڵەی سێهەم ددانەكانیان لەدەست داوە و تاقمی ددانیان بەكارنەهێناوە .

ئەنجامی توێژینەوەكان بەوشێوەیە بووە ئەو كەسانەی تاقمی ددانیان بەكارهێناوە و ئەوانەش كە تاقمی ددانیان بەكارنەهێناوە بەڕێژەی %32 توشی بەد خۆراكی ببوون.


PM:02:30:14/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 3804 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌