‌جۆرێك زەیت توشی زەهایمەرت دەكات

وێستگە ستایل-

نەخۆشی زەهایمەر یان "بیرچونەوە" لەم ساڵانەی دوایدا بەشێوەیەكی فراوان بڵاوبۆتەوە و زاناكان بەردەوام توێژینەوەی نوێ لەسەر ئەو هۆكارانە دەكەن كە توشبوون بەم نەخۆشییە زیاد دەكات.

ئاشكرایە زەهایمەر یەكێكە لەو نەخۆشیانەی بەشێوەیەكی بۆماوەیی دەگوێزرێتەوە و هۆكارە ژینگەیەكان و جۆری خواردن كاریگەریان لەسەر ئەم نەخۆشییە دەبێت.

لە بازاڕەكاندا زەیتی خەرتەلە هەیە و مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ و ملولەی خوێن كەمدەكاتەوە بێ ئەوەی زیانە لاوەكیەكانی ئەم زەیتە ئاشكرا بكرێت.

كۆمەڵێك لە زاناكان لە خوێندنگەی "لیۆس كاتس" ی پزیشكی لە زانكۆی تامبل لە ئەمەریكا لەڕێی توێژینەوەیەكی نوێوە ئەوەیان ئاشكرا كردوە بەردەوام بەكارهێنانی ئەم زەیتە مەترسی لاوازكردنی خانەكانی مێشك زیاد دەكات و دەبێتە هۆی زیادبوونی كێش و توشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر .

زاناكان توێژینەوەیان لەسەر ئەو گۆڕانكاریانە كردوە كە بەسەر مێشكدا ڕودەدات كاتێك ئەم زەیتە بەكاردەهێنرێت ئەویش لەڕێی تاقیكردنەوەی كاریگەری ئەم زەیتە لەسەر مشكی تاقیگە و ئەوە ئاشكرا بوو بەردەوام بەكارهێنانی ئەم زەیتە دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی رۆتینە سوود بەخشەكانی مێشك .


PM:01:38:14/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 3701 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل