‌5 نهێننی بۆ درەنگ خستنی دەركەوتنی چرچی لەسەر پێستی ڕوخسار

وێستگە ستایل-

كاتێك دەچیتە تەمەنەوە چیتر پێست توانای دروستكردنی بڕی پێویست لە كۆلاجینی نابێت و پەڵەی وشك و سپی لەسەر دروست دەبێت و ڕەنگە دوای ماوەیەك چرچی بكەوێتە دەوری پێستی ڕوخسار و دەوری لێوەكان.

بۆ هێشتنەوەی پێستی ڕوخسارت بە جوانی دەتوانیت سوود لەم بیرۆكانە وەربگریت بۆ ئەوەی ڕێژەی دروستكردنی كۆلاجین لە پێستدا ئاسایی بێت و پێستت درەنگتر چرچ ببێت.


1- هۆكارە ژینگەییەكان:
دوور بكەوەرەوە لە بەركەوتنی ڕاستەوخۆ بە تیشكی خۆر و كێشانی جگەرە و هەڵمژینی دوكەڵی جگەرە و ئۆتۆمبێل و چونكە ئەم هۆكارانە دەبێتە هۆی دەركەوتنی نیشانەكانی پیری لەسەر ڕوخسار.

 
2- ریتینویدس :
ئەمە یەكێكە لە پاشكۆكانی ڤیتامین ئەی و بەهێزترین پێكهاتەیە  بۆ دروست كردن و بەرهەمهێنانی كۆلاجین لە پێستدا بۆ ئەوەش دەتوانیت زەیتی ریتینویدس تەنها یەك دڵۆپ شەوانە پێش نوستن بدە لە پێستت بەڵام ئاگاداربە زۆر بەكارهێنانی ئەم زەیتە دەبێتە هۆی وشكبوونەوەی پێست و سووربوونەوەی.



3- پیپتیدایت :
یەكێكە لە بێ كێشەترین پێكهاتەكان بۆ پێست، ئەم جۆرە پرۆتینە ئاستی كۆلاجین لە پێستدا زیاد دەكات و بە گەنجی دەتهێڵێتەوە.

4-ڤیتامین C: 
ئەگەر تۆ كەسێكی زۆر بەر تیشكی خۆر دەكەویت ئەوە باشترین چارەسەر بۆ دەستكەوتنەوەی كۆلاجین بۆ پێستت ڤیتامین C یە 



5- دژە خۆر:
یەكێك لە ڕێگاكانی پاراستنی كۆلاجینی ناو پێست بەكارهێنانی دژە خۆرە ڕۆژانە پێش ئەوەی بچیت بۆ سەر كارەكەت لە وەرزی زستان و هاویندا چونكە ئەم كرێمە پێستت لە زیانەكانی تیشكی سەرو وەنەوشەی دەپارێزێت و بەمەش ئاستی كۆلاجینی ناو پێستت درەنگتر كەمدەبێتەوە.
 


AM:11:58:14/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 9767 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل