بەوێنە...10 دیزاینی تایبەت بۆ ڕازاندنەوەی ماڵەكەت لە ساڵی نوێدا
وێستگە ستایل-
دەتوانیت تەنها لەڕێی كەرەستەی ساددەوە بۆ ساڵی نوێ ماڵەكەت بڕازێنیتەوە تەنها بە ماوەیەكی كەم و بە بەكارهێنانی بیرۆكەی ساددە و ئاسان.
- تەنها لە تەلی ئاسای و خوری ڕەنگاو ڕەنگ دەتوانیت ئەمە دروست بكەیت، سەرەتا پارچەیەك تەل شێوەیەكی ئەستێرەی لێ دروست بكە و دواتر خوری ڕەنگاو ڕەنگی تێ بپێچە وەك ئەوەی لە وێنەكەدا هەیە.
- تەلی جل وەك ئەوەی لە وێنەكەدا دیارە دەتوانیت بە گڵۆپی ڕەنگاو ڕەنگ بیڕازێنیتەوە.
- پارچەیەك مقەبا بەشێوەی بازنەی ببڕە و بیدە لەیەك و دواتر خوری ڕەنگاو ڕەنگی تێ بئاڵێنە بەمە كڵاوێكی بچووكی جوان دروست دەبێت.
- پەرداخێكی شوشە بە گڵۆپی ڕەنگاو ڕەنگ و تۆپی ڕەنگاو ڕەنگ و بەری سنەوبەری وشك بڕازێنەرەوە.
- سەبەتەی پوش بە گڵۆپی ڕەنگاو ڕەنگ و كەرەستەی وشك بڕازێنەرەوە.
- تەختەی وشك و گڵۆپی ڕەنگ زەرد دیمەنێكی جوان بە ژورەكەت دەدات.
-قاپێكی پڕ لە ئاو مۆمێكی تێبكە وەك ئەوەی لە وێنەكەدا پیشان دراوە.
-دەتوانیت سەلاجەی ماڵەكەت و دەرگای دەرەوە بە كاغەزی ڕەنگاو ڕەنگ بڕازێنیتەوە.
-لە تاكێك گۆرەوی سپی و چەند دەنكێك مورو و قۆپچە و پارچەیەك پەڕۆ شێرە بەفرینەیەكی جوان دروست بكە.
AM:11:14:14/12/2017
ئهم بابهته 8007
جار خوێنراوهتهوه