‌سەرما و تەنهایی مرۆڤ دەكوژن

وێستگە ستایل-

بەرپرسێكی نەخۆشەوانی لە بەریتانیا هۆشداری دەدات لەوەی لە مانگەكانی داهاتووی وەرزی زستان سەرما و تەنها دوو هۆكاری بكوژن بۆ مرۆڤ .

پرۆفیسۆر جیت كامگیتر وەك یەكێك لە بەرپرسە گەورەكانی نەخۆشەوانی لە خزمەتگوزاریەكانی نیشتیمانی بۆ خزمەتگوزرای تەندروستی لەبەریتانیا دەڵێت " حاڵەتەكانی جەڵتەی دڵ و مێشك زیاد دەكات لە ماوەی سەرمای زستاندا و مانەوە بە تەنها لە ماڵەوە و لە زستاندا ئەم حاڵەتانە زیاتر دەكەن و ئەنجامدانی هەر چالاكیەكی ساددە مەترسیەكانی جەڵتەی دڵ و مێشك كەمدەكاتەوە"

نیوەی ئەو كەسانەی تەمەنیان دەگاتە 75 ساڵ لە وڵاتی بەریتانیا بە تەنها ژیان بەسەر دەبەن و ئەمەش دەگاتە ڕێژەی نیو ملیۆن كەس لەو وڵاتە و زۆر بە كەمی پەیوەندی كۆمەڵایەتی دروست دەكەن لەگەڵ دەوروبەرەكەیان.

بۆ ئەم مەبەستە لە وڵاتی بەریتانیا پرۆژەی دانانی ڕاددەیەك بۆ تەنهایی ڕاگەیەندراوە بۆ ئەوەی ڕێژەی  تەنهای لەو  وڵاتە كەمبكرێتەوە لە كاتێكدا هەر یەك كەس لە نێوان بەساڵاچوەكان لەو وڵاتە بە تەنها دەژی.

 كامگیتر  دەڵێت " تەنهای هۆكارێكی وێرانكەرە لەسەر ژیانی مرۆڤ و ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشك زیاد دەكات بە تایبەت ئەو كاتەی كەسەكە بە تەنها بێت لە وەرزی زستاندا  و ئەگەری مردنی پێش وەخت خێراتر دەكات"


AM:10:36:14/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 3928 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل