‌توێژینەوەیەكی نوێ نهێنی تەمەن درێژی ئاشكرا كرد

وێستگە ستایل-

ئەنجامەكانی توێژینەوەیەكی نوێ كە لە گۆڤاری " International Psychogeriatrics  " بڵاوكراوەتەوە تیایدا هاتوە  پاپەند بوون بە ڕەوشتی كاركردن و كەلە ڕەقی و هەبوونی بیركردنەوەی باش نهێنی تەمەنی باشن"


ئەم توێژینەوەیە لەسەر كۆمەڵێك كەسی یەتەمەن ئەنجامدرا كە تەمەنیان لەنێوان 90 بۆ 101 ساڵدایە و دۆخی تەندروستی و جەستەی و دەرونی ئەم كەسانە لەبەر چاو گیرا و لە نێوانیاندا و دۆخی دەرونی بەژداربوەكان زۆر لەیەك نزیك بوو.

ئەوە ئاشكرا بوو ئەو كەسانەی كەلە ڕەقن و قسەی خۆیان دەبەنە سەر تەمەنیان درێژتر دەبێت لەچاو ئەو كەسانەی كەلەڕەق نین چونكە هەرچیان بوێت ئەوە دەكەن و هیچكات توشی دڵەڕاوكێ نابن لەسەر بابەتەكان جگە لەوەش ئەو كەسانەش كە ئارەزووی ژیانكردنی لادێ و شوێنە ساددەكانن بە هەمان شێوە تەمەن درێژ دەبن.


AM:09:23:14/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 2988 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل