لەسەر بڵاوكردنەوەی كلیپی بەرهەمە نوێكەی دوو ساڵ زیندانی دەكرێت
وێستگە ستایل-
دادگای میسر بڕیاری سزای زیندانی دوو ساڵی بۆ گۆرانیبێژێكی میسری بەناوی" شەیما " و وێنەگری گۆرانیە نوێكەی دەركرد لەگەڵ غەرامەكردنی 10 هەزار جونیەی میسری كە دەكاتە 600 دۆلاری ئەمەریكی.
هۆكاری سزادانی ئەم گۆرانیبێژە لەسەر گۆرانییەكی دەگەڕێنرێتەوە بۆ خراپی جۆری گۆرانیەكەی و بە تۆمەتی بڵاوكردنەوەی كاری نەشیاو و بەد ڕەوشتی بووە.
شەیما دوای بڵاوكردنەوەی ئەم كلپیە بوە جێگەی باسی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و لە چەند بەشێكی ڤیدیۆكە بە تەواوەتی جوڵێنەری سێكسی بە ئاشكرا تیادا دەبینرێت و ئەم كلیپە كۆمەڵگەی میسری توڕە كرد.
لەسەر ئەم بابەتە پرۆگرامی جیاواز لە لایەن كەنالًەكانی میسرەوە ئامادە كرا و دەرهێنەری ئەم بەرهەمە كاردانەوەی بۆ تەواوی ئەو قسانەی لەسەر ئەم كلیپە دەكرێت تەنها ئەوەندەیە دەڵێت" ئەوەی نایەوێت تەماشای بكات با نەیكات "
PM:12:46:13/12/2017
ئهم بابهته 8200
جار خوێنراوهتهوه