‌بۆ ڕێگریكردن لە هەڵوەرینی قژت ئەم بیرۆكانە بەكاربهێنە

وێستگە ستایل-

هەڵوەڕینی قژ یەكێكە لە گرفتە باوەكانی خانمان و پیاوان، ئەوەی گرنگە بزانیت بە چ ڕێگەیەكی سروشتی و بێ بەكارهێنانی پێكهاتەی كیمیاوی ڕێگە بگریت لە هەڵوەرینی قژت و چارەسەری بكەیت.


1-بەکارهێنانی ڕۆنی گەرم بۆ چارەسەرکردن
بەکارهێنانی هەریەک لەم ڕۆنە سروشتیانە وەک ڕۆنی زەیتون، گوێزی هیندی....هتد پاشان گەرمکردنی ڕۆنەکە تاپلەیەکی مامناوەند کەبتوانرێت بەکاربهێنرێت، بەکارهێنانی بۆ پێستی سەر بەمەساجێکی نەرم و داپۆشینی سەر بە کڵاوێک بۆ ماوەی یەک کاتژمێر ،دواتر شۆردنی بە شامپۆ.

2-گوشراوە سروشتیەکان
وەک بەکارهێنانی ئاوی سیر،ئاوی پیاز،ئاوی زەنجەفیل، ئەویش بە بەکارهێنانی لەشەودا، مانەوەی تا بەیانی بە قژەکەوە پاشان شۆردنی .

3-مەساجی سەر
بەکارهێنانی چەند دڵۆپێکی کەم له ڕۆنی ناوکی بادەم یان ڕۆنی کونجی بەشێوەی مەساج بۆ پێستی سەر، بۆ چەند خولەکێکی کەم ، ڕۆژانە یارمەتی بەهێزکردن و پتەوکردنی ڕەگی مووەکان دەدات .

4-دژە ئۆکسیدەکان
بەکارهێنانی چای سەوز (کوڵاندنی دوو پاکەت چا لەیەک کوپ ئاودا).
بەکارهێنانی بۆماوەی کاتژمێرێکل و پاشان شۆردنی، چای سەوز پێکهاتەی دژە ئۆکسێنی تێدایە کە ڕێگری دەکات لەهەڵوەرینی قژ و هەروەها هانی گەشەکرنی دەدات .

5-حەوانەوە بە مێشک هۆکارێکی یارمەتیدەر دەبێت بۆ دووبارە رێکخستنەوەی هۆڕمۆنەکا، زۆر هۆکاری دەروونی هەیە دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ، هەر بۆیە حەوانەوە ڕێگایەکی کاریگەر دەبێت بۆ ڕێگریکردن لەمە . 


AM:11:35:13/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 7874 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل