‌٩ ڕێنمای بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ کچ یان کوڕە هەرزەکارەکەت

وێستگە ستایل-

تەمەنی هەرزەكاری تەمەنێكی هەستیار و پڕ لە كێشەیە زۆرجار لە هەردوو ڕەگەزدا بە جۆرێك لەم تەمەنەدا مرۆڤ نە هەست بە گەورەی و نە هەست بە منداڵی دەكات و نازانێت چ قۆناغێكە و مامەڵكردنی تەندروست لەم تەمەنەدا لەگەڵ منداڵەكەت كاریگەری دەبێت لەسەر داهاتووی كەسایەتی.

بۆ ئەوەی بتوانیت بە شێوەیەكی گونجاو ڕەفتار لەگەڵ منداڵە هەرزەكارەكەت بكەیت پێویستت بە سوود وەرگرتن دەبێت لەم ڕێنماییانە:

1- گوێی بۆ بگرە:
ئەو كاتەی قسەت بۆ دەكات لێی گەڕێ بۆ ئەوەی هەموو ئەو شتەی دەیەوێت بۆت باس بكات و ئەمەش یارمەتی دەدات  ئەگەر كێشەیەكی هەبێت لە داهاتودا بۆت باس یكات و متمانە لە نێوانتاندا زۆر بێت.

2- هاوار مەكە بەسەریدا:
لەم تەمەنەدا گۆڕانكاری بەسەر تەواوی جەستەیدا دێت و لە خۆی و تۆش بێزارە تۆش دوور بكەورەوە لەوەی هاوار بكەیت بەسەریدا و منداڵەكەت سەركوت مەكە و دایكان دەبێت زۆر بە وریای ئاگاداری كچەكانیان بن.

3- مەبە بە پاسەوان بەسەریەوە:
ڕێگەی پێ بدە جۆرێك لە ئازادی هەبێت، ئەگەر تەواوی ئازادیەكانی لێ بسەنیتەوە ئەوە وادەكات لە دەرەوە بە دوای ئازادیدا بگەڕێت.

4-بەراوردی مەكە بەهاوڕێكانی:
بۆ ئەوەی هەست بە كەمی نەكات ئاگاداربە لەم تەمەنەدا بە هیچ شێوەیەك بە كەسی دیكە بەراوردی مەكە.

5- باسی شتە جوانەكانی بكە:
تەنها باسكردنی كارە هەڵەكانی منداڵەكەت دەشكێنێتەوە باشتر وایە باس لە لایەنە باشەكانی بكەیت بۆ ئەوەی زیاتر هەوڵی باشكردنی خۆی بدات .

6- منداڵەكەت مەشكێنەرەوە و تەریقی مەكەرەوە:
بەتایبەت ئەو كاتەی منداڵەكەت لەسەر بابەتێك ڕای خۆی بۆ تۆ باس بكات ئەوە گاڵتەی پێ مەكە بە تایبەت لەپێش چاوی خەڵكی دەرەوە و هاوڕێ و مامۆستاكانی و میوانەكانتان.

7- مەودایەك لە ئازادی پێ ببەخشە:
لەم تەمەنەدا پێویستی بەوە هەیە هەست بە خۆی بكات و بیر بكاتەوە و ئەو كاتەش دەچێتە ژوورەكەی خۆی لە دەرگاكەی بدە .

8- گۆڕانكاریەكانی بەسەر جەستەیدا دێت وەك خۆی وەریبگرە:
تەنانەت بە گاڵتەشەوە بێت دوور بكەرەوە لەوەی گاڵتە بەو گۆڕانكاریانە بكەیت كە بەسەر جەستەی منداڵەكەت دەردەكەوێت و ئەمەش خراپ بەسەر كەسایەتی منداڵەكەت دەشكێتەوە.

9- بە توڕەبوونەوە ئامۆژگاری مەكە: 
ئەو كاتەی تۆ بە توڕەییەوە ئامۆژگاری دەكەیت ئەوە بە دڵنیاییەوە لێت دور دەكەوێتەوە لەجیاتی ئەوەی لێت نزیك بێتەوە و بە گوێت بكات .


AM:10:46:13/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 7112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل