‌چوار نیشانە ئاماژەیە بۆ كاڵ بوونەوەی خۆشەویستی نێوان هاوسەرەكان

وێستگە ستایل-

سەرەتای هاوسەرگیری خۆشەویستی و ڕۆمانسیەت لە نێوان هاوسەرەكاندا زۆرە و ساڵەكانی سەرەتای هاوسەرگیری بەختەوەر ژیان بەسەر دەبەن و دوور لە كێشەن .

بەڵام دواتر بێ ئەوەی ئاگاداربن و پەستان و ماندوبونەكانی ژیان وادەكات هاوسەرەكان هێواش هێواش لەیەك دوور بكەونەوە .

ئەمانەش چەند نیشانەیەكی كاڵ یوونەوەی خۆشەویستی نێوان هاوسەرەكانە:

-هاوشێوەی منداڵەكانت ڕەفتاری لەگەڵ دەكەیت :
ڕۆڵی تۆ وەك دایك تەنها لەگەڵ منداڵەكەتە بەڵام لەگەڵ مێردەكەت دەبێت پەیوەندیەكەت وەك هاوسەرێك بێت، ئەوكاتەی وەك منداڵەكان تەماشای مێردەكەت بكەیت ئەوە دڵنیابە لێت دوور دەكەوێتەوە.

- ئەو كاتەی لەگەڵ هاوسەرەكەت دانیشتویت مۆبایلەكەت بە دەستتەوە لانابەیت:
ڕاستە سەرقاڵیەكانی ژیانی ڕۆژانەتان وادەكات كاتتان كەم بێت بۆ ئەوەی بەیەكەوە دابنیشن و یەكتر ببینن ، بەڵام ئەو كاتەش كە لەگەڵ هاوسەرەكەت دادەنیشیت سەرقاڵی مۆبایل و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان مەبە بۆ ئەوەی پەیوەندی نێوانتان لەناو نەچێت و خۆشەویستیتان كەم نەكات.

- لەبیر كردنی ڕۆژی هاوسەرگیری:
هەركات تۆ و هاوسەرەكەت ساڵیادی هاوسەرگیریەكەتان بیر چۆیەوە ئەوە مانای وایە پەیوەندی نێوانتان باش نیە و پێویستی بە پێداچونەوە هەیە .

- تەنانەت شەڕ و دەمەبۆڵە لەگەڵ هاوسەرەكەت هیچ گرنگی نەماوە لات:
لە كۆتایدا ئەگەر چیتر شەڕ و دەمەبۆڵەی تۆ لەگەڵ هاوسەرەكەت هیچ گرنگ نیە بەلاتەوە و ڕەفتارەكانی پێشوتری كە تۆی بێزار دەكرد توڕەت ناكات ئەوە مانای وایە خۆشەویستی تۆ بۆ هاوسەرەكەت كاڵ بۆتەوە و ئەگەر دەتەوێت هاوسەرگیریەكەت لەگەڵی بەردەوام بێت ئەوە باشتر وایە پەیوەندیت لەگەڵ هاوسەرەكەت بەتین بكەیتەوە .


AM:09:55:13/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 9772 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌