نیشانەكانی توشبوونی منداڵ بە ئۆتیزم
وێستگە ستایل-
ئۆتیزم، حاڵەتی ڕوودانی پشێوییە لە گەشەكردنی خانەكانی مێشكداو دەبێتە هۆی تێكچوونی كارو فەرمانەكانی مێشك واتە سەرجەم بەشەكانی مێشك لەیەك كاتداو بەیەكەوە كارناكەن، ئەمەش كاریگەری توند دەخاتە سەر پەیوەندیی زارەكی ( قسەكردن ) و نازارەكی ( ئیشارەت ) و تێكەڵاوبوونی كۆمەڵایەتی و فێركردن و هەڵسوكەوت كردنەكان بەوهۆیەشەوە زۆرینەی تووشبووانی نەخۆشی ئۆتیزم ناتوانن پەیوەندی لەگەڵ چواردەوریان ببەستن.
ئەو كاتەی منداڵ توشی ئەم نەخۆشییە ببێت ئەوە چەند نیشانەیەكی تیایدا دەردەكەوێت لەوانەش :
1-لە دواكەوتنی قسەكردن یاخود هەر قسەنەكردن واتە لاوازی پێگەیشتنی زارەكی و نازارەكی .
2-دووبارەكردنەوەی رەفتارێكی دیاری كراو و پەیوەست بوونی ناسروشتی و تووڕەبوونی زۆر لەكاتی گۆڕینی ِڕِەفتاری رۆژانە.
بەڵام چەند نیشانەیەكی دیكەش ئەوە ئاشكرا دەكات كە منداڵەكەت تەندروستە و ئەم نەخۆشییەی نیە، لەوانەش :
1-یاری بکات لەگەڵ دایک و باوکی.
2-شت بداتە دەست دایک و باوکی.
3-پەنجە ڕاکێشێت بۆ ئەو شتەی حەزی لێیەتی.
4-حەز بە یاری بکات لەگەڵ منداڵی دیکە.
شایەنی باسە هەتا ئێستا هۆكاری بنەڕەتی نەزانراوە، بەڵام توێژینەوە زانستییەكان دەیگەڕێننەوە بۆ كۆمەڵێك فاكتەر لەوانەش فاكتەری بۆماوەیی و ژینگەیی و فسیۆلۆجی.
PM:02:44:12/12/2017
ئهم بابهته 4690
جار خوێنراوهتهوه