‌هاوسەرەكەت زۆر هاوار دەكات؟ بەم شێوەیە ڕەفتاری لەگەڵ بكە

وێستگە ستایل-

توڕەیی و هەڵچوون یەكێك دەبێت لە هۆكارەكانی هەڵوەشانەوەی خێزان و دروست بوونی ناكۆكی لە نێوان هاوسەرەكان، ئەو كەسانەی ناتوانن بەشێوەیەكی ئاسایی ئەوەی دەیانەوێت دەریببڕن هاوار دەكەن.

 هاواركردن زیاتر لەناو پیاوان بڵاوە لەچاو خانمان، خانم ئەگەر لەگەڵ هاوسەرەكەت ئەم كێشەیەت هەیە ئەوە دەتوانیت چەند خاڵێك وەك چارەسەری ئەم كێشەیە بەكاربهێنیت.

1- زەیت مەكە بە ئاگردا:
ئەگەر دەزانیت هاوسەرەكەت لەسەر بابەتی نەشیاو توڕە دەبێت و هاوار دەكات ئەوە تۆش لەو كاتەدا پێمەكەنە بە قسەكانی بۆ ئەوەی ئەوەندەی تر توڕە نەبێت .

2-ئەو كاتەی هێور دەبێتەوە پێی بڵێ كە توڕە بوونەكەی چەندە بێزاركەرە: 
ئەوكاتانە قۆرخ بكە كە هەست دەكەیت ئارامە بۆ ئەوەی پێی بڵێت چەندە توڕەبوونەكەی بێزار كەرە و بە جۆرێك قسە مەكە لە كاتی باسكردنەكەدا توڕە ببێت و گوێت بۆ نەگرێت.

3-زمانی جەستەت بەكاربهێنە بۆ ئەوەی خۆت ڕابگریت لەبەر دەم توڕەییەكانی :
دەتوانیت ئەوكاتەی هاوسەرەكەت توڕە دەبێت زمانی جەستەت بۆ هێوركردنەوەی بەكاربهێنیت بۆ نموونە لێوەكانت مەجوڵێنە و تەماشای چاوەكانی مەكە.

4- پێش وەخت لەسەر ئەوە ڕێبكەون كە چۆن توڕە بوونی خۆتان كۆنتڕۆڵ بكەن :
لە كۆتایدا پێویستە ئەوەت بیر بێت بۆ ئەوەیكێشەی گەورە لە نێوانتان دروست نەبێت باشتر وایە پێش وەخت لەسەر ئەوە ڕێك بكەون ئەگەر هەركامێكتان توڕە بوون چۆن ڕەفتار بكەن. 


PM:02:15:12/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 11339 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل