‌زاناكان پەیوەندی نێوان كەمخەوی و ئالودە بوون بە خواردنەوەی مەی یان ئاشكرا كرد

وێستگە ستایل-

زاناكان لەڕێی توێژینەوەیەكی نوێوە گەیشتنە ئەو ئەنجامەی كەمخەوی پەیوەندی هەیە بە ئالودە بوون بە خواردنەوەی مەی بەتایبەت لە گەنجەكاندا.

زاناكان لە زانكۆی بیل ی ئەمەریكی ئەنجامی ئەو توێژینەوەیەیان ئاشكرا كرد كە تیایدا 42 گەنج بەژداریان كرد كە ئالودەی خواردنەوەی مەی بوون و هەفتەی یەكجار پرسیاری ئەوەیان لێدەكرا چەندێك مەی یان خواردۆتەوە و ئامێرێكی تایبەت وەك پێوەر بۆ نوستنیان دانرا.

زاناكان ئەوەیان ئاشكرا كرد نوستن بۆ ماوەیەكی كەم و زوو هەستان لە خەو یەكێكە لە ڕەفتارەكانی ئەو كەسانەی كە زیاددە ڕەوی لە خواردنەوەی مەی دا دەكەن.

پێشتریش زاناكان لە زانكۆی كالیفۆرنیا لە ڕێی توێژینەوەكانیان ئەوەیان سەلماندبوو كەمخەوی كاردەكاتە سەر توانا و چالاكی مێشك و ئەمەش كێشە بۆ توانای وەرگرتنی زانیاری لە لایەن مێشكەوە دروست دەكات و لە هەمان كاتدا كێشە لە توانای بینیندا دروست دەكات .


PM:01:48:12/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 2247 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل