‌ھۆکارەکانی دڵە کزێ و چۆنیەتی چارەسەركردنی

وێستگە ستایل-

دڵە كزێ یەكێكە لە كێشە تەندروستیە بێزاركەرە بڵاوەكان، دەتوانیت لەڕێی ئەم بابەتەتەوە هۆكار و چارەسەری ئەم حاڵەتە بزانیت .

هۆكارەكانی توشبوون بە دڵەكزێ :
١- خواردنەوەی قاوە و خواردنەوەی گازییەکان خواردنەوە کحولییەکان و سۆدە و ھەر خواردنەوەیەک کە مادەی کافائینی تیدایە بەتایبەت لەشەواندا.
٢- مزرە مەنییەکان وەک لیمۆ ئەنەناس پرتەقاڵ ھۆکاڕێکن بۆ دڵە کزێ.
٣- ئێشی ھەویر بەتایبەت کاتێک زۆر چەور بێت وەک کێک و کولیچە و چۆرەک جۆرەکانی تری.
٤- خواردنی سورەوکراو ئەو خواردنانەی رۆنی زۆر بە کاردەھێنریت لە کاتی ئامادە کردن.
٥- جگەرە کێشان زیادە رۆیی لە خواردنەوە کحولییەکان چونکە دوو ھۆن بۆ لاواز کردنی کۆئەندامی دەمار.
٦-زیاد بوونی کێش و قەڵەوی ھۆکاریکی تری دڵە کزێ یە.
٧-پشتێن بەستن یان لەبەرکردنی جلیکی تەسک و نارەحەت

چۆنیەتی چارەسەركردنی ئەم حاڵەتە:

1-خواردنەوەی ٨ بۆ ١٠ کوپ ئاو لە رۆژیکیدا چونکە ئاو خواردنەوە راستەو خۆ کاردەکاتە سەر ترشەڵۆکەکە و ئارامییەک دەدا بە سک و گەدە و نەھیشتنی ئاوسانی وورگ.
2-خواردنەوەی کوپێ شیری سارد زۆر باشە بۆنەھێشتنی دڵە کزێ.
3-ئایسکرێم بە تایبەتی بە تامی ڤانێلا راستەو خۆ لەماوەی چەند خولەکێک دڵە کزێ ناھێلێ
4-لە کاتی ھەست کردن بە دڵە کزێ خواردنی چەند دەنکە بادەمێک زۆر بەسوودە بۆ نەمانی نیشانەکانی حالەتەکە
5-نان خواردن بەشیوەیەکی لەسەر خۆ و باش جوینی خۆراک
6- جوینی بنێشت بۆ نەھێشتنی دڵەكزێ 
7-سەرینیکی بەرز بخەرە ژێر سەرت ھەوڵبدە بەلای چەپدا بخەوی بۆ ئەوەی بەدوور بیت لە دڵە کزێ بە شەوان.


AM:11:15:12/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 32153 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌