‌چەند ڕێگەیەكی سروشتی بۆ چارەسەری ئازاری گوێی منداڵان

وێستگە ستایل-

هەندێكجار بەكارهێنانی دەرمانی دژە هەوكردنەكان پێویست ناكات بۆ چارەسەری ئازاری گوێ، دەتوانیت چەند پێكهاتەیەكی سروشتی بۆ چارەسەری ئەم ئازارە بەكاربهێنیت.

- زەیتی زەیتوون:
هەمووان دەزانین زەیتی زەیتوون چەند بەسوودە بۆ تەندروستی مرۆڤ ، بەڵام دەزانیت دەتوانیت ئەم زەیتە بۆ چارەسەری ئازاری گوێ بەكاربهێنیت؟ تەنها چەند دڵۆپێك لە زەیتی زەیتی زەیتوون بخەرە ناو گوێی منداڵەكەتەوە ئەمە چارەسەری ئازاری گوێ دەكات.

- ڕاهێنانی وەرزشی :
هەندێكجار ئازاری گوێ بەهۆی دروست بوونی پەستانی زۆر لەسەر كەناڵی گوێ دروست دەكات، ئەنجامدانی چەند ڕاهێنانێكی وەرزشی مل یارمەتی چارەسەركردنی ئازاری گوێ دەدات.

- زەنجەبیل:
یەكێك لە تایبەتمەندیەكانی زەنجەبیل ئەوەیە دژە هەوكردنێكی سروشتیە ئەو كاتەی تەنها دڵۆپێك گوشراوی زەنجەبیل بكەیتە دەوری گوێی دەرەوەی منداڵەكەت واتە نەیكەیتە ناو گوێیەوە چارەسەری ئازاری گوێ دەكات.

-سیر:
دژە هەوكردنێكی سروشتیە و چارەسەری هەوكردنی گوێ دەكات دەتوانیت تەنها كەمێك گوشراوی سبر تێكەڵی یەك دڵۆپ زەیتی زەیتون بكەیت و بە هەردووكی یەك دڵۆپ بدەیت لە دەوری گوێی منداڵەكەت .

نیشانەكانی ئازاری گوێ:
- نەمانی ئارەزووی نانخواردن 
- نەتوانینی نوستن لەبەر ئازاری زۆر
- بەرز بوونەوەی پلەی گەرمای جەستە
- دروست بوونی دەردراو لە ناو گوێ
-سەرئێشە


PM:02:41:11/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 8896 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل