‌زیادە ڕەویكردن لە بەكارهێنانی دەرمانە ئازارشكێنەكان توشی ئەم كێشە تەندروستیانەت دەكات

وێستگە ستایل-

زانا بەریتانیەكان هۆشداری لە مەترسی و زیانە لاوەكیەكانی خواردن و بەكارهێنانی دەرمانە ئازارشكێنەكان دەدەن .

پێگەی "  Medical Xpress  " بابەتێكی تایبەتی لەسەر ئەنجامەكانی ئەو توێژینەوەیە بڵاوكردەوە كە زاناكانی زانكۆی نیوكاسل بەدەستیان هێناوە كە تیایدا هاتوە خواردنی دەرمانی ئازارشكێنەكان بە بڕێكی زۆر دەبێتە هۆی قەڵەوی و خەمۆكی ز بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.

توێژەرەوەكان پێش هەموو شتێك زیانە لاوەكیەكانی بەكارهێنانی دەرمانە ئازار شكێنەكانیانی " گابابیتنین و بریگابالین " و چەند جۆرێكی دیكە لە ماددە ئەفیونیە ئازارشكێنەكانیان كۆڵیەوە و ئاشكرایان كرد تەواوی ئەم جۆرانەی دەرمانی ئازار شكێن مەترسی توشبوون بەم نەخۆشیانە زیاد دەكات.

جگە لەوەش توێژەرەوەكان  پێوەری سیستمی كاركردنی دڵ و ملولەكانی خوێن و تێكڕای زیندە چالاكیەكانی جەستەی 133 خۆبەخشیان خستە ژێر لێكۆڵینەوە و كردیانن بە دوو كۆمەڵەوە بەشێكیان دەرمانی ئازار شكێنیان پێدرا و بەشەكەی دیكە ڕێگە نەدرا ئەم دەرمانانە بخۆن.

ئەنجامی توێژینەوەكان ئەوەی ئاشكرا كرد كۆمەڵەی یەكەم كە لە ماوەی توێژینەوەكەدا دەرمانی ئازار شكێنەكانیان بەكارهێنا كێشيان زیادیكرد و لەگەڵیدا ئاستی پەستانی خوێنیان بە ڕێژەی %68 زیاتر بوو لە ئاستی پەستانی خوێنی ئەو كەسانەی ئەم جۆرە دەرمانەیان بەكارنەهێنا بوو .

بۆ ئەوەش پزیشكەكان ڕێنمووی هاوڵاتيان دەكەن دوور بكەونەوە لە زیادەڕەویكردن و بەكارهێنانی دەرمانە ئازار شكێنەكان بە تایبەت ئەو كەسانەی كێشەی سەر ئێشەی نیوە و ئازاری پشت و دڵیان هەیە .
 


PM:01:26:11/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 2387 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌