‌هاوسەرگیری لەگەڵ ئەم كەسانە سەركەوتوو نابێت

وێستگە ستایل-

هاوسەرگیری واتە ژیانی پێكەوەی دوو كەس و دروستكردنی خێزانێكی نوێ، ژیانكردن بۆ تەمەنێك ڕەنگە ئاسان نەبێت باشتر وایە بزانیت دروستكردنی ژیانی هاوبەش لەگەڵ ئەم كەسانە سەركەوتوو نابێت.

1- رێز لە بنەماڵەکەت نەگرێت:
هاوسەرگیری لەسەر بنەمای رێز و ئیحترام بونیات دەنرێ و پێویستە هەردوو لا رێز لە بنەماڵەی یەکدی بگرن، چوونکە ئەگەر بێڕێزی بەرامبەر بنەماڵەکەت کرد ئەوا ناچار دەبیت لە داهاتوودا لەنێوان ئەو خێزانەکەت کەسێکیان هەڵبژێریت.

2-کەسانی خۆپەرست:
ئەم جۆرە کەسانە هەمیشە وا هەستدەکەن کە ئەوان لەسەر هەقن و هیچکات گوێ بۆ کەسانی بەرامبەر راناگرن ئەمەش وا دەکات بەسەربردنی ژیان لەگەڵیان زۆر زەحمەت بێت.

3- کەسانی دڵپیس:
ئەگەر دڵپیسی کردن سنووری خۆی تێپەڕاند، ئەوە دەچێتە قاڵبی شک و گومانەوە و غیرە کردنی لە رادەبەدەر ژیانت تێکدەدات.

4- کەسێک متمانەی پێنەکەیت:
لە کاتێکدا کە کێشە و گیر و گرفتت هەبوو و پەنات بردە بەر دایک و خوشک و هاوڕێکانت و نەتتوانی متمانە بە هاوبەشی ژیانت بکەیت ئەوە بزانە ئەو کەسە کەسێکی گونجاو نیە بۆت.

5-کەسێک پێویست بکات زۆر خۆی بگۆڕێت:
لەگەڵ کەسێک کە جیاوازی نێوانتان زۆربێت و پێویست بکات لەپێناو تۆ واز لە زۆر شتی خۆی بێنێت و خۆی بگۆڕیت هیچکات گونجاو نییە بۆت، چونکە هیچ کەسێک ناتوانێت بە تەواوی خۆی بگۆڕێت و ئەگەر خۆشی بگۆڕێت بۆ ماوەیەکی کاتی دەبێت.


PM:12:46:11/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 10035 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌