‌كاركردن لەگەڵ ئەم پێنج جۆرە لە بەڕێوبەر ئاسان نیە

وێستگە ستایل-

خراپی دۆخی دارایی و نەبوونی هەلی كار زۆركات وا لە مرۆڤ دەكات لەگەڵ ئەو بەڕێوبەرەش كار بكات كە ڕازیكردنی ئەستەمە، زانینی جۆری كەسایەتی ئەو كەسەی لای كار دەكەیت یارمەتیت دەدات بۆ ئەوەی ڕوبەڕوی ڕەفتارە بێزاركەرەكانی ببیتەوە.


پێگەی " bbc capital  " لەڕێی پرسیاركردن لە كۆمەڵێك شارەزای بواری دەرونی پێنج جۆر لە كەسایەتی بەڕێوبەرەكانی دیاركردوە كە كاركردن لەگەڵیان قورس و ئەستەم دەبێت و ئەو ستراتیجیانەی پێشكەش كردوە كە پێویستە بۆ رٍوبەڕوبونەوەیان بۆ ئەوەی دەست لەكارەكەت هەڵنەگریت و بەردەوام بیت.


1- كەسایەتی نێرگزی:

ئەو كەسانەی خاوەنی ئەم جۆرەی كەسایەتین بەردەوام وا هەست دەكەن لە هەمووان گەورە و گرنگترن لە كاتێكدا لە ڕاستیدا بەوشێوەیە وانیە  و ئارەزووی ئەوە دەكەن بەردەوام بەرامبەرەكەیان گوێڕایەڵیان بكات و ئاڕاستەی كاركردن لەوەوە وەربگرێت و بەردەوام لۆمەی هەموان دەكات بە تایبەت ئەوانەی لەبەردەستی كار دەكەن و متمانەیان بە هیچ كەسێك نیە "

ڕەفتاركردن و كاركردن لەگەڵ ئەم جۆرە بەڕێوبەرانە ئاسان نیە ، وینیدی بیهاری نوسەری كتێبی" تێكشكاندنی كەسایەتی نێرگزیەكان" دەڵێت " ئەگەر بەردەوام وەك كەسێكی گوێڕایەڵ لای ئەم جۆرە كەسانە كارت كرد ئەوە واتلێدەكەن بەردەوام گرنگی بەوان بدەیت و بە جۆرێك قسەت لەگەڵ دەكات و بەڵێنت پێ دەدات كە هەموو شتێك لەبەرژەوندی تۆیە بەڵام هەموو كات ئەوە لەبەرچاو بگرە كە بەڵێنەكانیان ڕاست نەبێت لەگەڵت".

شخص يبدو منهمكا في محادثة هاتفية 

2-بەڕێوبەری ووردەكار:
ئەو كەسانەی كاتێك دەبنە بەڕێوبەر و زۆر ووردەكار دەبن بە جۆرێك لە تەواوی هەموو بابەتێكی كارمەندەكەی ئاگادارە و دەپرسێتەوە ئەمە هۆكار دەبێت بۆ دروستكردنی دڵەڕاوكێ لە دڵی كارمەندەكانی.

3- بەڕێوبەری خەیاڵاوی:
ئەو كاتەی بەڕێوبەرەكان بە تەواوەتی لە كاركردن و تێكەڵاوبوون لەگەڵ كارمەندەكانیان دوور دەكەونەوە و تەنها ئەمر دەكەن ئەوە تەنها خەون دەبینن چونكە سەركەوتنێكیان دەوێت كە خۆیان هیچ دەستێكیان تیایدا نییە و ئەو كاتەی تۆ وەك كارمەندێك بۆ داوایەكی خەیاڵاوی بەڕێوبەرەكەت دەڵێت نا ئەوە ڕاستەوخۆ دەیگەڕێنیتەوە بۆ ڕاستەقینەی خۆی و لە خەو خەبەری دەكەیتەوە.

4- بەڕێوبەری مەزاجی:
چۆن دەتوانیت ئامانجەكانت بپێكیت ئەگەر بەردەوام ئامانجەكانت بگۆڕیت؟ ئەمە كێشەی بەڕێوبەرە میزاجیەكانە بە جۆرێك بڕیار دەدەن كە كارمەندەكانیان بەرەو مایە پوچی ببەن چونكە هەرجارە جۆرێك بڕیار دەدەن .
بۆ ەوەی بتوانیت لەگەڵ ئەم جۆرە لە بەرێوبەر هەڵبكەیت پێویستە زۆر بە ئاگایانە كاربكەیت یان جۆرێك پەیوەندی ستراتیجی لەگەڵ دروست بكەیت ئەگەر نا ناتوانیت بە ئاسانی لەگەڵ ئەم كەسانە كاربكەیت.
ماريسا ماير، المديرة التنفيذية السابقة لشركة ياهو 

5-بەڕێوبەری خۆبەزلزان:
ئەو كاتەی كەسە خۆببەگەوەرزانەكان پۆستی بەڕێوبەرایەتی وەردەگرن ئەوە بەهیچ شێوەیەك بۆچوونی كەس ناچێت بە مێشكیاندا و تەنها ویستی خۆسەپاندنیان هەیە و هیچ مەودایەك بۆ گفتوگۆی هاوبەش ناهێڵنەوە.                


AM:10:07:11/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 3126 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل