‌بە ڕەنگی لێوەكانتدا بزانە تەندروستیت چۆنە

وێستگە ستایل-

هەروەك ئەوەی ڕەنگی چاوەكانت لەسەر تەندروستیت چەند نهێنیەك ئاشكرا دەكات هاوشێوەی ئەوە ڕەنگی لێوەكانت لەسەر تەندروستیت چەند نهێنیەك ئاشكرا دەكات.

ڕەنگی لێوەكانت بۆت ئاشكرا دەكات چ گۆڕانكاریە لەناو جەستەتدا ڕویداوە و تەندروستی سوڕی خوێت چۆنە و پلەی گەرمای جەستەت لە چ ئاستێكدایە.

1- لێویڕەنگ قاوەی:
ئەو كەسانەی جگەرەكێشن ڕەنگی لێوەكانیان قاوەیی دەبێت لێویان ڕەنگە سوورە سروشتیەكەی لەدەست دەدات و ئەمەش ئاماژەیە بۆ چەندین كێشەی تەندروستی.

2- لێوی ڕەنگ سوور و ئاڵ:
ڕەنگی سروشتی لێو سوورە بەڵام ئەگەر لە ڕێژەی سروشتی سوورتر بوو ئەوە ئاماژەیە بۆ هەبوونی كێشە لە جگەردا.

3- لێوی ڕەنگ مۆر و سەوز:
سەرمای زۆر وادەكات لێوەكان ەم ڕەنگەیان هەبێت بەڵام ئەگەر دوای گەرمبوونەوەش ڕەنگی لێوەكانت هەر بەم شێوەیە بوو ئەوە ئاماژەیە بۆ نەخۆشی دڵ و كۆئەندامی هەناسە .

4-لێوی ڕەنگ پەمەیی:
ئەو كەسانەی خاوەنی ئەم ڕەنگەن لە لێو ئەوە مانای وایە تەندروستییەكی باشیان هەیە .

5- سووری تێر یان ڕەش :
ئەو كەسانەی جگەرە دەكێشن ڕەنگی لێوەكانیان سووری تێر بەرەو ڕەشباو دەبێت ئەوە ئاماژەیە بۆ ئەوەی كۆئەندامی هەرس و گەدەیان كێشەی تیادایە و ڕێنموی دەكرێن ئەو خۆراكانە بخۆن كە بڕێكی زۆر ڕیشاڵیان تیادایە.

6- دەركەوتنی هێڵی ڕەنگ سوور و مۆر لە دەوری لێو :
ئەمە ئاماژەیە بۆ نا هاوسەنگی كانزا و سەرچاوە خۆراكیەكان لە لەشدا و باشتر وایە "بادەم و ماسی و برنج و گێزەر" بۆ ژەمە خۆراكیەكان زیاد بكرێت و دوور بكەوەرەوە لە خواردنی خۆراكە تونەكان.


AM:09:14:11/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 6092 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌