‌هۆكارەكانی لەناوچوونی خانە ڕەنگیینەكانی پێست چییە؟

وێستگە ستایل-

لەناوچوونی خانە ڕەنگیەنەكانی پێست دەبێتە هۆی تێكچوونی ڕەنگی پێست  لەوبارەیەوە د. ڕووناك سەعید پسپۆڕی نەخۆشییەكانی پێست بەسایتی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی "Dohsuli"راگەیاند: ئەو خانانە لەبەر چەند هۆكارێك لەناو دەچن ئەوانیش بریتین لە:

1-هۆكاری بۆماوەیی: بۆماوەیی كاریگەری هەیە لەسەر نەخۆشی بەڵەكی ، بەڵام ئەم كاریگەرییەكە ئاڵۆزە و ڕوون نییە بەشێوەیەكە ئەگەر لەخێزانێكدا ئەم نەخۆشییە هەبێت ئەوا ڕێژەی توشبوونی برایەك یان خوشكێكی نەخۆشەكە بەنزیكەی (6,5%)ە ، ئەگەر دوانەیەكی لەیەك چوو تووشی بەڵەكی ببن ئەوا ڕێژەی توشبوونی ئەوی تر (23%) دەبێت.

2- هۆكاری دەرەكی: هەندێك جار بەڵەكی دروست دەبێت لەئەنجامی بەركەوتن بەو پێكهاتانەی ماددەی فیتۆڵی تێدایە وەك لاستیك و ئەو بابەتانەی تر ، ئەم نەخۆشییە ڕێژەكەی لەجیهاندا (1-5%)ە ، زۆرترین ڕێژە لەنێوان تەمەنی (10-30) ساڵیدایە، هەردوو ڕەگەز وەك یەك تووش دەبن، بەڵام ئافرەتان زۆرتر بەدوای چارەسەردا دەگەڕێن وەك لەپیاوان ئەمەش وایكردووە وابزانرێت ڕێژەكە لەئافرەتدا زۆرترە، بەڵام لەڕاستیدا یەكسانن.

راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی


PM:04:58:10/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 1395 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل