‌داوای داخستنی باڵێوزخانەكانی ئەمەریكا دەكات لە ماوەی 48 كاتژمێردا

وێستگە ستایل-

بە تویتێك لە هەژمارە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام نمایشكەری جلوبەرگ مریام كلینك داوای داخستنی باڵیۆزخانەكانی ئەمەریكا دەكات.

دوای ئەوەی سەرۆكی ئەمەریكا دۆناڵد ترەمپ بڕیاریدا قودس بەشێوەیەكی فەرمی ببێتە پایتخەتی ئیسرائیل ئەم بابەتە لە زۆرینەی وڵاتانی جیهان بووە جێگەی قسە و بەشێك پاڵپشتیان لەم بڕیارەی ترەمپ كرد و بەشێكی  دیكە دژایەتیان كرد.

مریام كلینیك وەك خانمە گۆرانیبێژ و مۆدێلێكی لوبنانی لە ڕێی تویتەكەیەوە دەڵێت" زۆرینەی وڵاتەكان وا خۆیان دەردەخەن پشتیوانی فەڵەستینن ئەگەر وایە و ڕاست دەكەن ئەوە لە ماوەی 48 كاتژمێردا باڵیۆز خانەكانی ئەمەریكا لە وڵاتەكانتان دابخەن، بەڵام لە ڕاستیدا هەمووان قسەی پوچ دەكەن"




PM:04:26:10/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 7271 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌