بۆچی كەسە زیرەكەكان لە پەیوەندی خۆشەویستیدا سەركەوتوو نابن؟
وێستگە ستایل-
كەسە زیرەكەكان ناتوانن درێژە بە پەیوەندی خۆشەویستی بدەن لەبەر چەند هۆكارێك.
- زیرەكەكان زۆر وورد دەبنەوە لە بابەتەكان و لێكۆڵینەوە و شیكاری وورد بۆ بابەتەكان دەكەن و لە سەرەتاوە بڕیار لەسەر كۆتای پەیوەندیەكە دەدەن .
- بە قورسی دەزانن پەیوەندی لەگەڵ كەسانی دیكە دابنێنن و وا هەست دەكەن هەموو پەیوەندیەك گوماناوی و مەترسیدرە.
- بەردەوام هەوڵی ئەوە دەدەن وەك كەسێك بێ هەست و سارد دەربكەون و خۆیان دوور دەگرن لە دەرخستنی خۆشەویستیان بۆ بەرامبەرەكەیان.
- بڕوایان وایە مرۆڤ تەنها بژی باشترە لەوەی لەگەڵ كەسێكی نەگونجاو لەگەڵ بیركردنەوەكانی بژی.
لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا نابێت ئەوە لەبیر بكەیت خۆشەویستی هەست و سۆزە و هەموو كات تێگەیشتن لێی ئاسان نیە.
PM:03:16:10/12/2017
ئهم بابهته 5179
جار خوێنراوهتهوه