تابلۆ ناودارەكەی مەسیح موسوڵمانێك كڕیەوە
وێستگە ستایل-
تابلۆ بەناو بانگەكەی نیگاركێشی جیهانی لیۆناردۆ داڤینشی كە پێی دەوترێت "ڕزگاركەری جیهان"يان " مەسیح" لەزیادكردنێكی ئاشكرادا بە بڕی 450 ملیۆن دۆلاری ئەمەریكی فرۆشرا و ڕاستەوخۆ نێردرا بۆ مۆزەخانەی لۆڤەر لە ئەبوزەبی.
مۆزەخانەی لۆڤەر لە ئەبوزەبی مانگی 11 ی ئەمساڵ كرایەوە و و لەڕێی هەژمارەكەیان لە تویتەر ئەوەیان ئاشكرا كرد كە ئەو تابلۆیە دەبرێتە لای ئەوان بێ ئەوەی ئاماژە بۆ ئەوە بكەن كێ كڕیاری ئەم تابلۆیە بووە .
هەندێك لە ڕاپۆرتی ڕاگەیاندنەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن شازادەیەكی سعودی كڕیاری ئەم تابلۆیە بوبێت .
ئەم تابلۆیە كە بە ناوی "سالفاتۆر موندی" ناوی دەركردوە لە نیویۆرك و لە زیادكردنێكی ئاشكرادا بە بڕی 450 ملیۆن دۆلاری ئەمەریكی فرۆشراوە و بەمەش بوە یەكەم گرانترین تابلۆ كە لەزیادكردنێكی ئاشكرادا مامەڵەی پێوە كرابێت و ئەو كەسەی ئەم تابلۆیەی كڕیوە تەنها لەڕێی تەلەفۆنەوە و لە ماوەی 20 خولەك لە مامەڵەكردن ئەم تابلۆیەی كڕیوە كە شازادەیەكی سعودیە بووە و ناوی "بەدر بن عەبدوڵا بن محمد "ە.
دافنشی ساڵی 1519 كۆچی دوای كردووە و تەنها نزیكەی 20 تابلۆی ماوە و ئەم وێنەیەی "سالفتۆ موندی" كە وێنەیەكی خەیاڵی مەسیحە بڕوا وایە ساڵی 1505 كێشابێتی و ئەمە تایبەت ترین كاری ئەم هونەرمەندە بووە.
ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمی ئەمەریكی جەخت لەوە دەكاتەوە كە كڕیاری ڕاستەقینەی ئەم تابلۆیە جێنشینی سعودیە "شا محەمەد كوڕی شا سەلمان" بووە .
PM:01:11:10/12/2017
ئهم بابهته 3694
جار خوێنراوهتهوه