‌پێنج سیستمی خۆراكی ئەستێرەكان پێویستە خۆتی لێ بەدوور بگریت

وێستگە ستایل-

كۆمەڵەی بەریتانی بۆ خۆراك لیستی ئەو خۆراكانەی بڵاوكردەوە كە نابێت لەم سەردەمە نوێیەدا بخورێن.
 
لەناو لیستی ئەو خۆراكانەی كەگونجاو نیە بخورێت "سەوزەی خام و سیستمی خۆراكی تفت كە پێی دەوترێت سیستمی "بیوبی خۆراكی " و خۆراكە كیتۆنیەكان و هەموو ئەو ژەمە خۆراكیانەش  كە ئەستێرەی تەلەفیزۆن كاتی برایس دەیخوات و ڕێنمووی هەوادارەكانی دەكات بیخۆن"

سەوزەی خام چییە؟
كۆمەڵێك لە ئەستێرە ناودارەكان وەك گوینس بالترۆ و میگان فوكس و ستینگ ڕێنمووی هەوادارەكانیان دەكەن خۆراكی نەكوڵاو بخۆن.

سیستمی خۆراكی سەوزەی خام واتە تەواوی سەوزە و ئەو خۆراكانەی لە قتونەنراون و و دەستكاری پێكهاتەكەیان نەكراوە و گەرم نەكراوە لە پلەی گەرمای بەرزدا .

ئەم كەسە ناودارانە بڕوایان وایە ئەو كاتەی خۆراكەكان بەر پلەی گەرمای بەرز دەكەون ئەوە ئەنزیمە سروشتیەكانی و چەندین بەهای خۆراكی لە دەست دەدات.

بەڵام سیان بۆرتر لە كۆمەڵەی بەریتانی بۆ خۆراك دەڵێت" هەندێك كەس پێیان وایە تەنها خواردنی بەرهەمە ڕوەكیەكان باشترین ڕێگەیە بۆ خواردنی خۆراكی تەندروست بەڵام لە ڕاستیدا ئەمە پێویستی بە شیكاری تەواو وورد بوونەوە هەیە لە پێكهاتە و جۆری سەوزەكان و لە هەمان كاتدا هەندێك جۆری سەوزە هەیە نابێت بە كاڵی بخورێن وەك پەتاتەی كاڵ"

خمسة أنظمة غذائية للمشاهير يجب تجنبها في عام 2018 

سیستمی خۆراكی تفت:
تۆم برادی و دۆقە یۆرك پشتگیری ئەم سیستمە لە خۆراك دەكەن، و ئەم سیستمەش ئەو خۆراكانە دەگرێتەوە كە ئاستی ترشی ناو جەستە دادەبەزێنێت چونكە ئەم كۆمەڵەیە پێیان وایە بەرز بوونەوەی ئاستی ترشەڵۆك لەناو خوێندا هۆكاری ئازاری ئێسك و جومگەكان و تێكچوونی گورچیلە و جگەرە و توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەیە و خواردنی میوە و سەوزە تام تفتەكان ڕێگر دەبێت لەبەردەم توشبوون بەم نەخۆشیانە.

بەڵام كۆمەڵەی توێژینەوە لە نەخۆشیەكانی شێرپەنجە ئەوەی ئاشكرا كردوە " زۆر خواردنی میوە و سەوزەكان دەبێتە هۆی دابەزاندنی كێش و ترشی ناو میوەكان هیچ پەیوەندی نیە بە ترشەڵۆكی ناو خوێن.

خمسة أنظمة غذائية للمشاهير يجب تجنبها في عام 2018

- تەواوكەرە خۆراكیەكانی كاتی برایس:
ئەستێرەی تەلەفیزۆنی كاتی برایس ڕێنمووی هەوادارەكانی دەكات لە جیاتی خواردنی ژەمەكان چەند تەواوكەرێكی خۆراكی بخۆن بەتایبەت بۆ ژەمی بەیانیان .

بەڵام كۆمەڵەی بەریتانی بۆ خۆراك ئاشكرایانكرد ئەم تەواو كەرە خۆراكیانەی كاتی برایس ڕێنمووی هەوادارەكانی دەكات بۆ ئەوەی بیخۆنەوە تەنها هۆكارێكە بۆ كەمكردنەوەی ئارەزووی خواردن و ئەمەش تەندروست نیە بێ چاودێری پزیشك بەكاربێت و سەرچاوەیەكی تەندروست نیە بۆ دابەزاندنی كێش.

خمسة أنظمة غذائية للمشاهير يجب تجنبها في عام 2018 

-سیستمی "بیوبی" خۆراكی :
ئەو كەسانەی پشتگیری سیستمی "بیوبی " خۆراكی دەكەن پێیان وایە كەمبوونەوەی كێشی جەستە مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەكرەی جۆری دووەم كەم دەكاتەوە .
ئەم سیستمە لەڕێی خواردنی ئەو خۆراكانە دەبێت كە بڕێكی كەم كاربۆهیدراتیان تیادایە و چەوریان بەرزە و لەگەڵیدا خواردنی سەوزە و میوە و ماسی زەیتی زەیتوون و كحول بە ڕێژەیەكی تەندروست و وەرزش كردن و نەخواردنی گۆشتی سوور و كاربۆهیدراتە پڕ نیشاستەكان"
بۆرتر دەڵێت" ئەوەی زۆر خراپە لەم بابەتەدا ئەوەیە ئەم سیستمە خۆراكیە چارەسەری شێرپەنجە دەكات بەڵام بە تەواوەتی ئەمە هیچ ڕاست نیە و هیچ بنەمایەكی زانستی نییە" 


PM:12:27:10/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 2356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌