‌بەوێنە...لە نوێترین دەركەوتنیدا كانی بێ ماكیاج ببینە

وێستگە ستایل-

خانمە گۆرانیبێژ دڵنیا ڕەزازی لە هەژمارە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام نوێترین وێنەی خۆی لەگەڵ هەر دوو خانمە گۆرانیبێژ كانی و تارا ڕەسوڵ ی بڵاوكردەوە.

لە وێنەكەدا كانی بێ ماكیاژ دەردەكەوێت، بێ ئەوەی دڵنیا ڕەزازی ئاماژە بۆ ئەوە بكات كە هۆكاری كۆبونەوەكەیان چییە بەڵام پێدەچێت چەند هونەرمەندێك لە بۆنەیەكدا كۆبوبێتنەوە .



دڵنیا وێنەیەكی دیكەی لەگەڵ هونەرمەندان ڕۆژ كەریم و ئەیاد حسێن و خێرۆ بڵاوكردۆتەوە و فۆڵۆوەرەكانی ئەم خانمە خۆشحاڵی خۆیان دەربڕیوە بۆ بینینی ئەم هونەرمەندانە بەیەكەوە لە بۆنەیەكدا.



دڵنیا كچی هونەرمەندی ناودار ناسری ڕەزازی و خانمە هونەرمەندی كۆچكردو مەرزیە فەریقیە و لە دەرەوەی وڵات لەگەڵ هاوسەر و منداڵەكەی ژیان بەسەر دەبات و خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەرییە .


PM:12:46:09/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 25021 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌