خۆشەویستی لە یەكەم نیگاوە دەست پێدەكات؟
وێستگە ستایل-
ئەنجامەكانی توێژینەوەیەكی نوێ كە لە لایەن چەند زانایەك لە زانكۆی گرنیجین لە هۆڵەندا ئەنجامدرا تیایدا ئەوە هاتوە خۆشەویستی لە یەكەم نیگاوە هیچ بنەمایەكی نییە و ئەم بابەتە هیچ ڕاست نییە.
ئەو كەسانەش كە پێیان وایە لە یەكەم نیگاوە عاشقی كەسێك بوون ئەوە لە ڕاستیدا جەستەی بەرامبەرەكەی سەرنجی ڕاكێشاوە وایكردوە بچێتە دڵیەوە نەك چاوی و یەكەم نیگا.
ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە لەسەر ئەنجامی ئەو ڕاپرسیە دانراوە كە تیایدا زیاتر لە 100 خۆبەخش لە ئەڵمانیا و هۆڵەندا بەشداریان تیادا كردوە و تیایدا ئەوە هاتوە كە بە گشتی مرۆڤەكان پێیان وایە بە یەكەم نیگا عاشق دەبن بەڵام لە ڕاستیدا شێوە و جەستەی بەرامبەرەكەیانە وایان لێدەكات عاشقی ببن .
AM:09:34:09/12/2017
ئهم بابهته 5815
جار خوێنراوهتهوه