‌به‌چوار ڕێگا خۆت له‌ قه‌بزی ڕزگار بکه‌

وێستگە ستایل-


به‌دڵنیاییه‌وه‌ قه‌بزی دیارده‌یه‌كی باوه‌ و بۆته‌ كێشه‌ له‌ناو به‌شێكی زۆری خه‌ڵكیدا، به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ڕیخۆڵه‌كان ڕۆژانه‌ 1-3 جار خۆیان خاڵی ده‌كه‌نه‌وه‌، یاخود ده‌كرێت به‌ دوو ڕۆژ جارێك، بەڵام قه‌بزی واتا كاتێك ڕیخۆڵه‌كان به‌ چوار ڕۆژ جارێك خۆیان خاڵی ده‌كه‌نه‌وه‌.

به‌شێوه‌یه‌كی گشتی قه‌بزی ئازار دروست ده‌كات، ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست ئه‌م حاڵه‌ته‌وه‌ ئه‌گه‌ری تووشبوونی هه‌ندێك نه‌خۆشی تریان هه‌یه‌ وه‌ك شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن و به‌شی كۆتایی ڕیخۆڵه‌ گه‌وره‌ یاخود مایه‌سیری.

بۆ ڕزگاربوون له‌ قه‌بزی ده‌توانیت ئه‌م چاره‌سه‌ره‌ سرووشتیانه‌ به‌كاربهێنیت:

به‌كارهێنانی زه‌یتی ته‌ندرووست له‌ خواردنه‌كاندا:
ڕه‌نگه‌ یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانی قه‌بزی كه‌م خواردن بێت یاخود به‌پێی پێویست ئاو نه‌خۆیته‌وه‌، به‌ڵام كاتێك تۆ زه‌یتێكی ته‌ندرووست به‌كاربهێنیت له‌ خواردنه‌كاندا ئه‌وا یارمه‌تی تێپه‌ڕبوونی پێكهاته‌كانی ناو كۆڵۆن ده‌دات، به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسان.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌توانیت به‌یانیان كاتێك گه‌ده‌ت به‌تاڵه‌ كه‌وچكێكی چێشت زه‌یتی زه‌یتوون بخۆیته‌وه‌، ده‌توانیت ئه‌و سه‌وزه‌ و  میوانه‌ بخۆیت كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ چه‌ورییه‌ سرووشتییه‌كان وه‌ك ئه‌ڤۆكادۆ و گوێز.

ئه‌و خواردنانه‌ بخۆ كه‌ڕیشاڵی نه‌تواوه‌ی تێدایه‌:
كاتێك پاشه‌ڕۆكان له‌ كۆڵۆندا ده‌مێننه‌وه‌ ده‌بنه‌ مادده‌ی ژه‌هراوی و ده‌بنه‌ هۆی قه‌بزی، به‌ڵام ئه‌م ڕیشاڵه‌ نه‌تواوانه‌ ناو ڕیخۆڵه‌ پاك ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ پاشه‌ڕۆ و پاشماوه‌كانی تێیدا ده‌مێنێته‌وه‌، ئه‌و پیساییانه‌ی له‌ كۆڵۆندا ده‌مێننه‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ هه‌وڵبده‌ ڕۆژانه‌ ئه‌و خواردنانه‌ بخۆیت كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ ڕیشاڵه‌كان وه‌ك دانه‌وێڵه‌، گه‌نم، ئه‌ناناس، گێزه‌ر، پیاز، كشمیش و مێوژ، گوێز.

خۆت به‌دوور بگره‌ له‌ خواردنه‌ كاڵ و نه‌كوڵاوه‌كان:
ئه‌م خواردنانه‌ ناتوانن به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسان هه‌رس ببن و كاری هه‌رس هێواش ده‌كه‌نه‌وه‌، واتا زۆر هێواش به‌ناو ڕیخۆڵه‌كاندا ده‌ڕۆن و ئه‌و ئاوه‌ی تێیاندایه‌ زیاتر له‌ ده‌ستی ده‌ده‌ن،  هه‌موو ئه‌مانه‌ ده‌بێته‌ پیساییه‌كی شێوه‌ ڕه‌ق و ده‌بێته‌ قه‌بزی.

خواردنه‌وه‌ی ئاو به‌ شێوه‌یه‌كی گونجاو:
خواردنه‌وه‌ی ئاو به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست و درووست یارمه‌تی هه‌رس ده‌دات و ئاسانكاری جووڵه‌ی ڕیخۆڵه‌كان ده‌كات، ئه‌و شاره‌زایانه‌ی به‌ ئاو چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن ده‌ڵێن خواردنه‌وه‌ی په‌رداخێك ئاو 30 خوله‌ك پێش نان و یه‌ك كاتژمێر دوای نان یارمه‌تی له‌ش ده‌دات له‌ مژینی خۆراكه‌كاندا.
 


PM:07:52:08/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 10811 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌