‌پیاوان لە خانمە بەهێزەكان دەترسن؟

وێستگە ستایل-

سروشتی بەشێك لە پیاوان وایە ویستی ئەوەیان هەیە تەنها خۆیان خاوەنی دەسەڵات بن و ئەمە یەكێكە لە هۆكارەكانی خۆ بەدوورگرتنی بەشێك لە پیاوان لە ئافرەتە بههێزەكان .

لە ڕاستیدا چەندین تایبەتیمەندی هەیە لە ژنی بەهێز کە وا لەپیاوان دەکات  خۆشیان نەوێن وبگرە لێشیان بترسێن:

۱– پیاو نایەوێ ژنەکەی لەخۆی بەهێزتربێ، هەمیشە پیاوان وا هەستدەکەن هاوسەرگیری کردن لەگەڵ ژنێکی بەهێز دەیان شارێتەوەو ڕۆڵیان سست دەکات بۆیە پێیان باشترە پەیوەست بن بە ژنێکی لاواز تاوەکو هێزو پیاوەتی خۆیان بەدەرخەن.

۲ـ دەترسێ هیچ ڕۆلێکی نەبێ لە ژیانیدا، ژنی ئازا هەمیشە خەون و ئارەزوەکانی خۆی لە ژیاندا دیاری دەکات و هەوڵ دەدات بۆ بەدەستهێنان و هێنانەدی هەموو ئەو خەونانەی دیاری کردوون، بەبێ چاوەڕێکردنی یارمەتی پیاو، پیاوانیش دەترسێن لەم جۆرە ژنانە چونکە پێیان وایە هیچ ڕۆلێکیان نابێت لە ژیانیان.

۳ـ ژنی بەهێز هەمیشە شەیدای ئازادیە، ژنی بەهێز بەدوای ئازادی وێڵە و ئەستەمە بخرێتە چوارچێوەیەکی دیاریکراو، ڕێگەش بەهیچ کەسێک نادات هەتا هاوبەشی ژیانیشی ڕێڕەوی ژیانی بۆ دیاری بکات، جا لەبەر ئەوە پیاو ناتوانێت زاڵ بێت بەسەریدا.

٤ـ ژنی ئازا هێزێکی لە ڕادەبەدەری هەیە بۆ بنیات نانی بڕیاڕ و سوربوون لەسەری، ژنی بەهێز توانای ئەوەی هەیە خۆی بڕیارەکانی ژیانی بدات و پەیوەست بێ پێیەوە، بەم جۆرە پیاوان لەزۆربەی بڕیارەکانی ژیانیان بەشدار نابن.

٥ـ ئەم جۆرە ژنانە حەز بە سەربەخۆیی دەکەن، لە گرنگترین تایبەتیمەندی ئەم ژنانە ئەوەیە کە هەرگیز گوێ بەوەنادەن و لایان گرنگ نیە خەڵک چی ئەڵێن لەبارەیانەوە، چونکە خۆیان ڕێگای ڕاستی خۆیان ئەزانن و ئامانجەکانی ژیانیان دیاریکردووە.

٦ـ ئارەزووی تەنهایی دەکات، ژی بەهێز لەوە دەترسێ هاوسەرگیری ببێتە کۆت و بەند بۆی، لەهەموو بڕیارەکانی ژیانی کەسێکی تر خاوەن فرمان و دادوەر بێت،هەتا ئەگەر هاوسەرگیریش بکەن لە کۆتاییدا مەیلی تەنهایی دەکەن چونکە وا هەست دەکەن خۆیان ونکردووە.

۷ـ خۆی بە کەسایەتیە بەهێزەکان پەیوەست دەکات، ژنی بەهێز هەمیشە ئارەزوو دەکات هاوڕێیەتی کەسە زیرک و بەهێزەکان بکات و گرنگ نیە ژمارەیان زۆربێت.

٨ـ بەردەوام بەدوای مەعریفە و زانست و زانیاریدا دەگەڕێت و دەیەوێت خۆی پێ بگەینێت و حەزدەکات بڕوانامەی زیاتر بەدەست بهێنێت، زۆربەی پیاوانیش حەز بەوە ناکەن دەیانەوێت هاوسەرەکەیان خەریکی بەخێو و کردنی ماڵ و مناڵ بن.

۹ـ هەمیشە خاوەنی مەبدەئی خۆیەتی، ژنی بەهێز هەمیشە نرخێکی گەورە بۆ ئەو شتە دادەنێت کە باوەڕی پێیەتی ئەگەرد لەسەریشی بکەوێت ، پیاوانیش بەمە پەست دەبن چونکە واهەست دەکەن بێهێزن بەرامبەریان.

۱۰ـ ژنی بەهێز هەرگیز ناتوانێت بێدەنگی بنوێنێ بەرامبەر بە گوێ پێنەدان یاخود خیانەتی پیاو.

هەرچەندە ژنی بەهێز خاوەن کەسایەتیێکی دیار و نمونەییە کە بەردەوام جێی سەرنجە و هەمیشە وێڵە بەدوای ڕشنبیری و زانست و زانیاری کاریەریگەریێکی دیارو بەرچاوی هەیە لەسەر پێشکەوتنی کۆمەڵگا، بەڵام لەبەرامبەریدا پیاو حەزبە هەبوونی ناکات و لێیان دەترسێن.


PM:02:55:07/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 3768 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌