‌زاناكان نیشانەیەكی نزیكبوونەوەی مردنیان ئاشكرا كرد

وێستگە ستایل-

زاناكان لەڕێی توێژینەوەیەكی نوێوە ئەوەیان ئاشكرا كرد دابەزینی پەستانی خوێن لە كەسە بەتەمەنەكاندا یەكێكە لە نیشانەكانی نزیكبوونەوەی مردن.

ئەم توێژینەوەیە لە گۆڤاری " JAMA Internal Medicine  " بڵاوكراوەتەوە و تیایدا چەند زانایەك لە زانكۆی " ئەكستەر" ی بەریتانی بەشداریان كردوە و بۆ ئەم توێژینەوەیە شیكاری  پشكنینی پزیشكی 46 هەزار هاوڵاتی بەریتانی ئەنجامدراوە كە تەمەنیان سەروو 60 ساڵە و توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ و ملولەكانی خوێن و دەمارەكان بوون و جگە لەمان چەند كەسێكی دیكە بەشداری ئەم توێژینەوەیەیان كرد كە هیچ نەخۆشییەكیان نەبوو.

زاناكان ئەوەیان بۆ ئاشكرا بوو دابەزینی پەستانی خوێن لە كەسە بەتەمەنەكاندا یەكێكە لە ئاماژەكانی نزیك بوونەوەی مردن ، ئەم توێژینەوەیەش یارمەتی پزیشكەكانی داوە بۆ ئەوەی یارمەتی نەخۆشەكان بدەن لە دیاریكردن و پێدانی دەرمان پێیان .


PM:02:31:07/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 14515 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل