بەوێنە...چۆنیەتی دروستکردنی بۆرەک بە نانی پاقلاوە
وێستگە ستایل-
پێویستیەکان:
-١ پاکەت هەویری پاقڵاوەی حازر
-پەنیری سپی
-کەرەوز
-٢ هێلکە
-١ پیالە زەیت
-٢ پەرداخ شیری گیراوە
-كەمێك خوێ
شێوازی ئامادەكردن:
کەرەوزەکە ورد دەکەی لەگەل پەنیرەکە تێکەلی دەکەیت و دواتر ٢ نان دادەنێت کەمێک لە کەرەوز وپەنیرەکەی بەسەردا دەکەی نانەکە دەهێنیتەوە یەک و چرچی دەکەیتبەو شێوەی کە لەوێنەکان دیارە ئینجا دەکەیتە ناو قالب یا سينی بەو شێوەیە تا هەموو نانەکە تەواو دەکەیت.
ئینجا لە قاپێکدا هێلکەو زەیت وشیرەکەو خوێ بەیەکەوە تێکەلی دەکەیت بە سەر نانەکاندا دەکەیت دە خولەکێک دایدەنێت
ئینجا دەکەیتە فرنی گەرم پلەی ٢٠٠ سەروبن بەیەکەوە بۆ ماوەی ٣٠ خولەک یا تا جوان سور دەبێتەوە ئینجا کە دەرت هێنا لەفرن پەرۆیەکی خاوێنی بەسەردا دەدەی بۆ ماوەی دەخولەکێک بۆ ئەوەی نەرم دەرچێ دواتر دەیبریتەوەو لەگەڵ چا پێشکەشی دەکەی.
AM:11:10:07/12/2017
ئهم بابهته 15293
جار خوێنراوهتهوه