پیاوان بە سێ شێوە خۆشەویستی خۆیان دەردەبڕن
وێستگە ستایل-
هەریەك لە پیاوان و خانمان شێوازی بیركردنەوەیان جیاوازە و هەرەیەكەیان شێوازی خۆیانیان هەیە بۆ دەربڕینی هەستەكانیان، بەڵام خانم تا چەند ئاشنای ئەم سێ ڕێگەیەی كە پیاوان خۆشەویستی خۆیانی پێ دەردەبڕن؟
ڕاستیدا خانمان زیاتر و بە شێوەیەكی قوڵ بیر لە كێشەكان دەكەنەوە كە زۆر كات ئەمە لای پیاوان بەهایەكی ئەوتۆی نییە ، بۆ نمونە كاتێك خانمێك دەچێتە ئاهەنگێك و ئافرەتێكی دیكە هەمان جلی ئەوی لەبەردایە ڕەنگە بەمە زۆر بێزار ببێت و ئەو كاتەی باسی ئەم بابەتە بۆ كچێكی هاوڕێی دەكات ئەوە چەندین كاتژمێری دەوێت بۆ ئەوەی ڕونكردنەوە لەسەر ئەم بابەتە بدات و ئەو خانمەی هاوڕێیەتی بە هەمان شێوە كاردانەوە دەردەبڕێت بۆ ئەو خەمەی ئەو هەیەتی بەڵام ئەگەر ئەم بابەتە بۆ هاوسەرەكەی باس بكات ئەوە ڕەنگە تەنها بڵێت " ئینجا ئەوە كەی كێشەیە !" لەبەر ئەوە ئەو كاتەی كێشەیەكت هەیە و دەتەوێت كەشێك گوێ لە تەواوی ووردەكاریەكانی بابەتە بگرێت بۆت ئەوە بۆ هاوڕێیەكی دڵسۆزتی باس بكە چونكە ئەو زیاتر لە هاوسەرەكەت لێت تێدەگات و ئەو كاتەی شتێكت پێویست بوو ئەوە بە تەواوەتی باسی بكە و قسەی لەسەر بكە چونكە پیاوان زۆر لە قسەكردن بە نهێنی تێ ناگەن.
پیاوان بە سێ شێوە خۆشەویستی خۆیان دەردەبڕن و ئەمەش بە گشتی لە پیاواندا دەردەكەوێت .
1-ئەو كاتەی هاوسەرەكەی بە خێزان و كەسوكار و ناسیاوەكانی بناسێنێت چونكە بە ڕاستی مەبەستیەتی بیكات بە هاوبەشی ژیانی ئەوە مانای وایە خۆشی دەوێت ئەگەر وانەكات ئەوە مانای وایە گاڵتە بە هەستەكانت دەكات .
2- ئەو كاتەی بزانێت تۆ ئارەزووی چی دەكەیت ئەوەت بۆ بكڕێت : لەم بارەدا هەست بەوە دەكات كە تۆ لەسەر شانی ئەویت و ئەركی تۆ و بەرپرسیارێتی تۆ و ژیانت لەسەر ئەوە وەك هاوسەرێك .
3- ئەگەر مێردەكەت ویستی ئەوەی هەیە پارێزگاریت لێ بكات ئەوە دڵنیاببە لەوەی خۆشی دەوێیت : پیاوان ئارەزووی ئەوە دەكەن ئەو ئافرەتە بپارێزن كە خۆشیان دەوێت و ڕێگە نادات كەس زیانی پێ بگەیەنێت .
PM:04:06:06/12/2017
ئهم بابهته 17725
جار خوێنراوهتهوه