‌وەک ژنێک گرنگە ئەم چەند وانەیە پەیڕەو بکەیت

وێستگە ستایل-

هەندێک وانە هەن کە پێویستە هەموو کەسێک لەژیانی خۆی پەیڕەویان بکات، ئەگەر تۆ ئەم پێنج وانەیە لە ژیانت پەیڕەوبکەیت دڵنیابە هیچ کات دڵت تەنگ نابێت:

1- پێناسەی خەڵک بۆ کەسایتیت ڕاست نییە: لەوانەیە کاتێکی زۆرت کوشتبیت بۆ ئەوەی ڕاو و بۆچوونی خەڵک بزانیت لەسەرخۆت و هەوڵی ڕازی کردنیانت دابێت بەوەی شتێک نەکەیت بتخاتە دەرەوەی بازنەی کۆمەڵگە ، بەڵام دەبێت بیزانیت کە هیچ کەسێک بەلایەوە گرنگ نییە تۆ دڵت خۆشە یان تەنگیت یاخود ڕازیت لە کەسایەتی و ژیانی خۆت یان نا، بۆیە هەر ئەوە بە کە خۆت دەتەوێت.

2- کێشت گرنگ نییە: دەزانم هەمووان دەمانەوێت کە خاوەنی لەشێکی نمونەیی بین بەڵام نرخ و بایەخی خۆت هیچ پەیوەندی بەکێشتەوە نییە  و تەنانەت جوانی و سەرنج ڕاکێشیت بەقەد ئەوەندەی پەیوەندی بە متمانە و کەسیاتییتەوە هەیە پەیوەندی بە کێش وشێوەی جەستەوە نییە.

3- سەرکەوتن گرنگە بەڵام ڕێگەی سەرکەوتن زۆر گرنگترە: هەموومان خەونێکمان هەیە کە دەمانەوێت بەهەر نرخێک بێت بەدەستی بێنین،  بەڵام ئەگەر بە هەر نرخێک ئامانجەکانت بهێنیتە دی لەوانەیە زۆر شتیش لەدەست بدەیت بۆیە پەلە پەل مەکە و ئەگەر هێواش هێواش خۆت شێواز وڕێگەیەکی باش بدۆزیتەوە بۆ بەدەست هێنانی زۆر زیاتر دڵت خۆش دەکات لەوەی تەنها خەمی ئامانجەکەت بێت.

4- ئەگەر بەتەنیا بوویت مانای ئەوەنییە دەبێت هەست بەتەنیایی بکەیت: دەکرێت کەسێک هاوسەرگیری کردبێت بەڵام هەست بە تەنیاییەکی کوشندە بکات، بەڵام دەشکرێت تۆ سینگل بیت و هەست بە تەنیایی نەکەیت چونکە خۆت باشترین هاوڕێی خۆتی.

5- ئازاری دڵشکان بۆ ئەوەیە چاک ببیتەوە: کاتێک جار لەدوای جار دڵت دەشکێت ئەمە وەک زەنگی فڕین وایە، دەیەوێت کە پێت بڵیت تۆ هەڵەیەکی گەورە هەیە لە ژیانت و دەبێت چارەسەری بکەیت ئەگینا وەکو نانێکی سوتاوت لێدێت، بۆیە ئەگەر دڵت شکا بزانە کە پێویستت بە گۆڕێنی هەندێک شتی سەرەکی هەیە لەژیانت.


AM:10:17:06/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 5063 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل