‌وەڵامدانەوەی ئەم چوار پرسیارە ئایندەی هاوسەرگیریەكەتان ئاشكرا دەكات

وێستگە ستایل-

هاوسەرگیری هەنگاوێكی گەورە و چارەنوس سازە، ئەو دوو كەسەی هاوسەرگیری دەكەن یان بەختەوەر دەبن لە ژیانی هاوبەشیان یان كێشەی زۆر دێتە سەر ڕێگەیان و ڕەنگە لە ناوەڕاستی ئەم پەیوەندیە ناچار بن لەیەك جیا ببنەوە.

ئێستا ئەم چوار پرسیارە لە خۆت بكە و دوای زانینی وەڵامەكان ئەوەت بۆ ئاشكرت دەبێت ئایندەی پەیوەندی هاوسەرگیریتان بە كوێ دەگات.

1- من هەمووكات بەختەوەرم؟
بێگومان سەرەتای هاوسەرگيری ژیانی هاوسەرەكانی پەمەییە و پڕە لە كاتی جوان و دڵخۆشكەر بەڵام ئەگەر دوای چەند ساڵێك لە هاوسەرگیری هێشتا هەست بە دڵخۆشی سەرەتا دەكەیت ئەوە مانای وایە ئایندەیەكی گەش چاوەڕێی ژیانی ئێوە دەكات.

2- ڕێزگرتن لە نێوانتاندا بوونی هەیە ؟
هاوسەرە سەركەوتوەكان ئەوانەن كە ڕێز و خۆشەویستی بۆ هەمیشە لە نێوانیاندا هەیە، و ئەو كاتەی هاوسەرەكان بێ ڕێزی بەرامبەر یەك بكەن ئەوە بێگومان ئایندەیەكی خراپ چاوەڕێیان دەكات.

3- توانای ئەوەت هەیە بەرگەی خراپیەكانی بگریت؟
ئەگەر تۆ و هاوسەرەكەت ئەوەندە یەكتان خۆش دەوێت بەرگەی خراپ و هەڵەكانی یەكتر دەگرن ئەوە گومانت لە بەختەوەری خۆتان نەبێت.

4-ویستی ئەوەتان هەیە هاوسەرگیریەكەتان درێژە بكێشێت؟
لە كۆتایدا و پێش ئەوەی وەڵامی ئەم پرسیارە بدەیتەوە جارێكی دیكە بیر بكەرەوە دواتر وەڵامی ئەم پرسیارە بدەرەوە ئەگەر وەڵامەكەت بەڵێیە ئەوە ئێوە بەختەوەرن.


PM:02:33:05/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 3860 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل