‌ئەم هۆكارانە وادەكات مێردەكەت ئارەزووی جیابوونەوە بكات

وێستگە ستایل-

كەی و چ هۆكارێك وادەكات مێردەكەم بیر لە جیابوونەوە بكاتەوە لە من؟ بۆ مێردەكەم لەگەڵ ئافرەتی دیكە قسە دەكات و تاقەتی منی نەماوە؟ ئەمە ئەو پرسیارانەن كە چەندین ئافرەت ڕۆژانە دەپرسن، بەڵام دەزانیت ئەو كاتەی هاوسەرەكەت هەست بەم 7 شتە بكات  ئەوە ویستی ئەوەی لا دروست دەبێت لێت جیاببێتەوە و كەسێكی دیكە بخاتە ژیانیەوە و ئەم بابەتەش هیچ ئافرەتێك ئارەزووی  ناكات.

1- بەردەوام گلەی كردن لە كێشی زیاددە :
ڕەفتارێكی باش نیە ئەگەر بەردەوام ئافرەت لە گرفتی كێشی زیاددەی خۆی گللەی بكات لە پێش چاوی هاوسەرەكەی ، بەڵكو پێویستە هەمیشە متمانەی بەخۆی هەبێت وا باسی خۆی بكات جوانترین ئافرەتی دنیایە ، ئەگەر ئافرەت خۆی بە خۆی بڵێت ناشرینم ، ئەبێت چاوەڕوانی چی لە هاوسەرەكەی بكات ؟

2- زۆر لێكدانەوەی بابەتەكان زیاتر لەوەی پێویست دەكات :
زۆرێك لە خانمان بابەتەكان زۆر قورستر تەماشا دەكەن  و كێشەكان گەورەتر دەكەن لە دۆخی ئاسایی خۆیان  و ئەو كاتەی ئاهەنگێك یان بۆنەیەكی تایبەتیان دەبێت زیاتر لە پێویست خۆیان دەشڵەژێنن لە كاتێكدا دەتوانن هەموو كارەكان بە هێوری و ئارامی ئەنجام بدەن .

3- ئارەزوو كردن لە بێ هاوتایی :
خانمان هەموو كات ئارەزووی ئەوە دەكەن بەشێوەیەكی نمونەی دەربكەون و كەس وەك ئەو نەبێت لەكاتێكدا پیاوان بەم شێوەیە بیر ناكەنەوە و تەنها چەند بابەتێكی ساددەی ئافرەت سەرنجیان ڕادەكێشێت و زیاددە ڕەویكردن لە هەموو شتێكدا تەنها خۆ ماندوو كردنە و نابێتە جێی سەرنجی پیاو .

4- كاردانەوەی توند لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان :
خانم كاتێك توڕە دەبیت ئەوە ڕاستەوخۆ پەنا مەبەرە بەر تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بۆ ئەوەی خەم و بێزراریەكانی خۆت دەرببڕیت چونكە ئەمە پیاو توڕە دەكات.

5-  كێبڕكێ لەگەڵ ئافرەتەكانی دیكە :
خانم تەنها خۆت بە ، دوا كەوتنی كێبڕكێ كردن لەگەڵ ئافرەتانی دیكە هاوسەرەكەت توڕە دەكات و لەبەر چاوی ئەو ڕەشت دەكات ، هەموو كات نرخی خۆت بزانە و بەم شتە ساددانەوە خۆت سەرقاڵ مەكە .

6- بەردەوام شكات كردن و بۆڵە كردن و بەد گومانی لە پیاو :
پیاوان بۆیان قورسە لەگەڵ ئافرەتێك بژین كە گومانی خراپیان پێ ببات ، پێویستە ئافرەتەی ئەوەندەی دەتوانێت بەسەر گومانە خراپەكانیدا زاڵ بێت و چیتر گومانی خراپ نەبات .

7- بیركردنەوەی جێگیر :
سوور بوون لەسەر جۆرێك لە بیر كردنەوە و بەردەوام زاڵ كردنی ڕای تاكە كەسی ئافرەت پیاو پەست دەكات ، لەبەر ئەوە لەم خووە خراپە دوور بكەوەرەوە .


PM:04:27:04/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 15421 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل