‌ڤیدیۆیی كچ و كوڕێكی زانكۆیەكی كوردستان بۆتە باسی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان

وێستگە ستایل-

لەنێوان بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان گرتەیەكی ڤیدیۆیی دوو عاشق زۆر خێرا بڵاوبۆتەوە و ئاماژە بۆ ئەوە كراوە ئەم ڤیدیۆیە داواكاری هاوسەرگیری كوڕێكە بۆ خۆشەویستەكەی لە زانكۆی جیهان لە كوردستان.

وەك لە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت كوڕێكی كورد بە بەرچاوی سەدان خوێندكاری زانكۆكە داوای هاوسەرگیری لەو كچە دەكات كە خۆشی دەوێت و ئەم خانمەش بە داوای خۆشەویستەكەی ڕازی دەبێت و قبوڵی دەكات.

ئەم جۆرە لە داواكردنی هاوسەرگیری تا ڕاددەیەك نامۆیە لە كوردستان و بەشێك لەو كەسانەی كۆمێنتیان لەسەر ئەم ڤیدیۆییە نوسيوە ئاماژەیان بۆ ئەوە كردوە ئەمە  تەنها لاسایی كردنەوەی نەریتی وڵاتانی دیكەیە و سیناریۆیەكە بۆ دەربڕینی خۆشەویستی و هەندێكی دیكەش پێیان گونجاوە لەم جۆرە لە بیركردنەوە و ڕەفتاركردن لە نێوان كوڕانی كوردا هەبێت.



PM:02:50:04/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 32887 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌