‌بەڤیدیۆ..ئەوەی پارەی نەداتێ قسەی نەشیاوی پێ دەڵێت

وێستگە ستایل-

لەنێوان بەكارهێنەرانی تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان گرتەیەكی ڤیدیۆیی دەرۆزەكەرێك زۆر خێرا بڵاوبۆوە بەهۆی ئەو ڕەفتارە سەیرانەی ئەم پیاوە دەینوێنێت دوای ئەوەی كەس پارەی ناداتێ.

ئەم پیاوە لە شاری لیڤەر پولە لە سەر زەوی شەقامێك دانیشتوە و داوای پارە دەكات لەو كەسانەی بەسەر شەقامەكەدا تێپەڕ دەبن و هەر كەسێك پارەی نەداتێ قسەی پێ دەڵێت و سوكایەتی پێوە دەكات وەك ئەوەی لە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت.

ئەم ڤیدیۆیە بووە جێگەی باس و هەرا لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و بەهۆیەوە پۆلیسی ئەو شارە گەیشتنە شوێنی ئەم پیاوە بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوە لەسەر بابەتەكە بكەن و چیتر ڕێگری كەن لە سواڵكردن لەم شارە.



AM:09:07:04/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 3009 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌