‌بەوێنە...لەبەردەم دەرگای ماڵەكەیان و لە سەرمادا ڕەق بۆوە

وێستگە ستایل-

تەرمی منداڵێكی تەمەن 7 ساڵ لەبەردەم ماڵی خۆیان دۆزرایەوە دوای ئەوەی لەسەرمادا ڕەق ببۆوە، ئەم ڕوداوە لە خێزانێك ڕویداوە كە لە بێرمنگهام دەژین و كاتژمێر حەوت و نیوی بەیانی تەرمی ئەم منداڵە دۆزرایەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەكان كە لەسەر مەرگی ئەم منداڵە لە ئەكادیمیای نیشلز بڵاوكراوەتەوە ئەوە هاتوە پێدەچێت ئەم منداڵە بە جەڵتەی دڵ مردبێت.

دایكی ئەم منداڵە كە تەمەنی 35 ساڵە لەگەڵ خاڵۆژنی كە تەمەنی 56 ساڵە بە تۆمەتی گرنگی نەدان و پشت گوێ خستنی ئەم منداڵە و توندو تیژی كردن بەرامبەری دەستگیركران.

دوو ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن گەیشتنە سەر ڕوداوەكە بۆ ئەوەی یارمەتی منداڵەكە بدەن و لە شەقامی كوك لە نیشلز بەڵام دوای ئەوەی كات زۆر درەنگ بوو بۆ ڕزگاركردنی و پۆلیسەكان ئەوەیان ئاشكرا كرد كە نەیان توانیوە هیچ بۆ ئەم منداڵە بكەن و ئەو كاتەی گەیشتونەتە سەر ڕوداوەكە منداڵەكە گیانی لەدەستداوە.



بەڕێوبەری ئەو خوێندنگایەی ئەم منداڵەی لێ بووە لە پەیامێكیدا بۆ دایك و باوكی ئەم منداڵە دەڵێت " ئەم ڕوداوانە لە ئەنجامی لەدەستدانی بەها و نرخی كۆمەڵگەیە و ترسی ئێمە لەسەر ژیانی كارمەند و خوێندنكارەكانمان زیاد دەكات" و لێكۆڵینەوە لە هۆكاری گیان لەدەستدانی ئەم منداڵە بەردەوامە چونكە مردنەكەی لە دۆخێكی تەمومژاویدا بووە .


AM:11:34:02/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 34201 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌