‌چۆن دەبیتە بەختەوەرترین هاوسەر

وێستگە ستایل-

چەندین چیرۆك و بابەت هەیە لە ژیانماندا وادەكات بیرۆكەی جیاوازمان هەبێت لەسەر ژیانی هاوبەش، لەوانەش بەردەوام كێشەی نێوان هاوسەرەكان یان جیابوونەوەیان یان توندوتیژی خێزانی .

لیزا دانهی كە نوسەری كتێبی "  "Story Jacking: Change Your Inner Dialogue.. Transform Your Life"  كە باسی ژیانی هەزارەها هاوسەر دەكات كە بەختەوەر بوون لە ماوەی 22 ساڵی ڕابردودا ، و كاری ئەم خانمە پسپۆڕیە لە بواری چارەسەری كێشەی نێوان هاوسەرەكان و پەیوەندی نێوانیان.

ئەم شارەزایەی بواری دەرونی و چارەسەری كێشە خێزانیەكان دەڵێت" تەنها ئەو كاتە هاوسەرەكان دەتوانن بەختەوەر بن كە بگەڕێن بەدوای هەڵەكانیان بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی نزیكەی چارەسەری كێشەكانیان بكەن و هەوڵ بدەن بۆ ئەوەی خێزانێكی ئارام و بێ كێشە دروست بكەن"

لەگەڵ ئەمەشدا چەندین كێشە و بابەت هەیە كە ناتوانرێت چارەسەر بكرێت لە بنەڕەتەوە بەڵام ئەمەش مانای ئەوە ناگەیەنێت لەبەر ئەو كێشانە دوو هاوسەرەكە لەیەكتر جیاببنەوە، ئەوانەی لەم بابەتەدا باسكراون ئەو ڕێنماییانەیە كە هاوسەرە بەختەوەرەكان ڕێنمووی ئەو كەسانەی پێ دەكەن كە هاوسەرگیریان كردوە یان نیازی ئەوەیان هەیە ئەو ژیانە پێكبهێنن .


1- نرخی پەیوەندی هاوسەرگیری زۆر بەرزتر ڕابگیرێت لە هەموو بابەتێكی دیكە:
ئەمە بەو مانایە دێت كە هاوسەرەكان نرخی پەیوەندیەكەیان زۆر لا گەورە بێت و بابەتە ساددەكان نەكەنە كێشە و بەهۆیەوە نرخی یەكتریان لا كەمببێتەوە.

2-پەیوەندی هاوڕێیەتی نێوان خۆت و هاوسەرەكەت بپارێزە:
ئەو كاتەی هاوسەرەكان وەك دوو هاوڕێ لە ماوەی ژیانی هاوسەرگیریدا ڕەفتار بكەن ئەوە بەدڵنیاییەوە پەیوەندی نێوانیان سەركەوتوو و بێ كێشە دەبێت .

3- پێكەنین و گاڵتەجاڕی:
بابەتی گاڵتە ئامێز و پێكەنیناوی لەگەڵ هاوسەرەت باس بكە، بەڵام زۆر كات هاوسەرەكان لەم بابەتەدا یەكتر دەكەنە بابەتی گاڵتەجاڕیەكە و بەمەش پێكەنین و خۆشی دەكەنە شەڕ و كێشە.

4- هەبوونی بنەمای سەرەكی و هاوبەش لە نێوان هاوسەرەكاندا:
ئەو كاتەی دوو هاوسەر بنەما سەرەكیەكانی لێك تێگەیشتن هەبێت لە نێوانیاندا ئەوە بێ كێشە دەبن لەچاو ئەو هاوسەرانەی لەسەر زۆرێك لە بابەتەكان كۆك نین.

5- ڕێزگرتن و قبوڵكردن:
هیچ كەس بێ كەموكوڕی نیە بەڵام ئەو هاوسەرانەی قبوڵی كەمی بەكتر دەكەن و ڕێز بۆ یەكتر دادەنێن ئەوە بەختەوەر دەبن.

6- ئارەزووكردن لە بەردەوامی پەیوەندی هاوبەش و مانەوە وەك دوو هاوسەر:
ئارەزوو كردنی هاوسەرەكان لە مانەوەی پەیوەندی هاوسەرگیری و درێژە پێدانی ئەم بابەتە یارمەتی هەردوولا دەدات بەختەوەر بن و تەنها كاریان بۆ خۆشحاڵكردن و بەختەوەركردنی یەكتر بێت.

7- بەرگەگرتن لە ئاست ئەرك و بەرپرسیارێتی : 
هاوسەرە سەركەوتوەكان هەریەكەیان بە قەبارەی ئەو ئەركەی دەكەوێتە سەر شانیان بەرگە دەگرن و هیچكات لە بەرپرسیاریەتی ڕاناكەن.


AM:09:34:02/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 6339 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل