خومره هەمان کاریگەری بۆتۆکسی هەیە
وێستگە ستایل-
به‌شێكی زۆری خانمان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌شیان زۆر باریكه، كێشیان كه‌مه زۆرجار ئاره‌زوو ده‌كه‌ن ده‌موچاویان قه‌ڵه‌و بێت به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی گۆرانكاری به‌سه‌ر له‌شیاندا بێت، ره‌نگه په‌نا بۆ بۆتۆكس به‌رن كه به‌شێكه له نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری وه‌ك ئه‌وه‌ی روومه‌تیان یان هه‌ر به‌شێكی تری روخساریان هه‌ڵبئاوسێنن تا قه‌ڵه‌و ده‌ركه‌وێت.
به‌ڵام بێگومان به‌كارهێنانی هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی ده‌سكردی وه‌كو بۆتۆكس كه مادده‌ی كیمیای تێدایه زیان به‌جێده‌هێلێت یان ئه‌گه‌ر هه‌یه سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت له‌بری ئه‌وه ببێته هۆی شێواندنی روخسار، به‌ڵام پێكهاته‌یه‌كی سروشتی هه‌یه كه ره‌نگه له چێشتخانه‌ی هه‌مووماندا هه‌بێت سودێكی زۆری هه‌یه كاریگه‌ری به‌هێنده‌ی بۆتۆكس هه‌یه و زیانیشی نیه كه بریتیه له خومره.
به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی دوو جۆر خومره هه‌یه یه‌كیان پێی ده‌وترێت خومره‌ی بیره كه‌له‌شێوه‌ی حه‌بدایه، ئه‌وی تر پێی ده‌ڵێن خومره‌ی خێرا كه ده‌بێته هۆی بریقه‌داركردن و گه‌شانه‌وه‌ی روخسار جگه له قه‌ڵه‌وكردنی.
خومره برێكی باش پێكهاته‌ی ڤیتامین بی تێدایه كه به‌سوده بۆ مرۆڤ، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زووی خواردنیان نه‌ماوه و لاوازن، خواردنی ده‌نكێك حه‌بی خومره پێش ژه‌می خۆراكی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئاره‌زووی خواردن زیاد بكات به‌تایبه‌تی بۆ هه‌رزه‌كاران.
چۆن بۆ روخسار به‌كاریده‌هێنێت؟
كه‌وچكێك خومره
كه‌وچكێك هه‌نگوین
ئاوی لیمۆ
كه‌وچكێك ماست
سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان تێكه‌ڵ بكه تا جوان تێكه‌ڵ ده‌بێت، دواتر بیده له روخسار بۆ ماوه‌ی 30 خوله‌ك، كه وشك بۆوه به‌ده‌ست ماسكه‌كه لێبكه‌ره‌وه پاشان بیشۆ به ئاوێكی شله‌تێن، له‌دوایدا كرێمێكی تایبه‌ت به‌كاربهێنه.
ئه‌م ماسكه رۆژانه یان هه‌فته‌ی چه‌ند جارێك به‌كاربهێنه تا ده‌گه‌یته ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته.
PM:10:21:01/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 17883
جار خوێنراوه‌ته‌وه