‌چەند ڕێگایەک بۆ سەرکەوتوو بوونی منداڵەکەت لە قوتابخانە

وێستگە ستایل-


وەکو دایک و باوکێک، تۆ یەکەم و گرنگترین مامۆستای منداڵەکەتی کاتێک کە خێزان لە خوێندنی منداڵ بەژدار دەبێت، منداڵ زیاتر سەرکەوتوو دەبێت، لە راستیدا بە پێ بڵاوکراوەکانی ماڵپەری "colorincolorado" دەرکەوتووە کە خێزان رۆلی گرنگترە لە خوێندنی منداڵدا وەک لەوەی پارە رۆلی هەیە.

1-مامۆستای منداڵەکەت ببینە
هەر کە خوێندن کرایەوە، هەوڵبدە کە مامۆستای منداڵەکەت ببینی، لە مامۆستاکەی بگەیەنە کە تۆ دەتەوێت یارمەتی منداڵەکەت بدەیت، هەروەها ئاگادارت بکاتەوە لەکاتی ڕوودانی هەر کێشەیەکدا.

2-بزانە کێ لە خوێندنگە لەگەڵ منداڵەکەتدا کار دەکات
زۆر کەس لە خوێندنگەی منداڵەکەتدا کاردەکات، هەوڵبدە کە بیانناسی و لەگەڵیاندا تێکەڵ بی.

3-برۆ بۆ کۆبونەوەی دایکان و باوکان کە لە قوتابخانە دەکرێت.

4-بزانە منداڵەکەت چۆنە لە خوێندندا
پرسیار لە مامۆستای منداڵەکەت بکە، دەربارەی منداڵەکەت تا بزانیت چەندێک باشە لە وانەکانیدا.

5-بزانە منداڵەکەت هەموو وانەکانی بەتەواوەتی دەخوێنێت.

6-یارمەتی منداڵەکەت بدە کە وانەکانی بخوێنێت یان کەسێک بدۆزەرەوە کە یارمەتی بدات، ڕەنگە هەندێ جار یارمەتیدانی منداڵەکەت لە کۆشس کردنی وانەکانیدا قورس بێت بۆیە یەکێک بدۆزەرەوە تا یارمەتی بدات وەکو دراوسێیەکتان یان یەکێک لە هاوپۆلەکانی.

7-یارمەتی منداڵەکەت بدە کە ئامادەبێت بۆ تاقیکردنەوەکانی.

8-پرسیار بکە
پرسیارکردن دەربارەی هەڵسوکەوتی منداڵەکەت زۆر گرنگە و بزانە منداڵەکەت چی پێویستە لە قوتابخانە.

9-منداڵەکەت فێربکە کە خوێندن لە کاری رۆژانەدا زۆر بەسودە، یارمەتیدانی کە لە کاری رۆژانەدا بەکاریان بێنێت وا لە منداڵکەت دەکات کە باوەڕی بە خۆی هەبێت لە کاتی خوێندن یان لە قوتابخانە.

10-ئاگاداری منداڵکەت بە کە چ یاریەک دەکات و چۆن ئینتەرنێت بەکاردێنێت.

11-هانی منداڵەکەت بدە کە بیخوێنێتەوە.

12-هانی منداڵەکەت بە کە کتێبخانە بەکار بهێنێت جا بۆ خوێندنەوە بێت یان بۆ وانە خوێندن.

13-هانی منداڵەکەت بدە کە بەژدار بێت لە چالاکیدا وەکو یاری و پرسیار و وەڵام کە ئەمە زۆر یارمەتی منداڵەکەت دەدات.


PM:09:50:01/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 10696 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌