4 رێگا بۆ نەهێشتنی وشکی دەستەکانت لە ماڵەوە
وێستگە ستایل-
1-ئەلۆوڤێرا
ڕۆنی ئەلۆوڤێرا باشترین هاوڕێی دەستەکانتە، یارمەتی پێستی دەستت دەدات کە زبرێتی نەمێنێ و هەروەها ڕۆنی ئەلۆوڤێرا وەکو ڕۆنی دەستی تر نیە کە بەدەستەوە بێزارکەر بێت، بەڵکو زۆر بە ئاسانی دەتوانیت بەکاریبێنیت.
2-ڕۆنی گوێزی هندی
ئەم ڕۆنە زۆر بەسودە نەک تەنها بۆ چەورکردنی دەستەکانت، بەڵکو نایەڵێت دەستەکانت پیر ببن و هەروەها ڕۆنی گوێزی هندی خانە مردووەکانی پێست زینندوو دەکاتەوە.
3-ماست
ئەم ڕێگەیەیان ڕەنگە بەلاتەوە سەیربێت بەڵام ئەم ڕێگەیەیان زۆر زۆر بەسودە، هەفتانە 1 جار دەستت بخەرە ناو ماستەوە، ئەم ڕێگایە خانە مردووەکانی پێست زیندوو دەکاتەوە.
4-پەنیری کۆکاو هەنگوین
پەنیری کۆکاو لە کرێمی دەستی ڤازلیندا هەیە، هەنگوین دژی پیری دەستکانت کار دەکات بۆیە تێکەڵکردنی پەنیری کۆکاو و هەنگوین یارمەتی دەستەکانت دەدات هەمیشە بە جوانی دەمێنێتەوە.
PM:09:46:01/12/2017
ئهم بابهته 3953
جار خوێنراوهتهوه