‌زانست خەمباری دوای جیابوونەوەی عاشقەكان لێكدەداتەوە

وێستگە ستایل-

هەندێك كەس پێيان وایە ئەو كاتەی لە خۆشەویستەكەیان جیا ببنەوە ئەوە قورس دەبێت بۆیان جارێكی دیكە لەگەڵ كەسێكی دیكە پەیوەندی خۆشەویستی دروست بكەن یان هاوسەر گیری بكەن، دەبێت هۆكاری ئەم حاڵەتە چی بێت؟

شارەزایەكی بواری دەرونی دكتۆرە كلۆد گریب دەڵێت " ئەو كاتەی دوو كەس یەكتریان خۆش دەوێت و لە  پڕێكدا پەیوەندی نێوانیان كۆتای پێ دەهێنن ئەوە جیابوونەوەكەیان دەبێتە هۆی دەركەوتنی نیشانەكانی خەمۆكی و ئارەزوو كردنی مانەوە بە تەنهایی و ڕێك نەكەوتن لەگەڵ دەوروبەر و هەندێكجار مرۆڤ وای لێدێت بۆ ماوەیەكی دیاریكراو بە تەواوەتی ئەوە ڕەت بكاتەوە لەگەڵ هیچ كەسێك پەیوەندی دابنێت یان هاوسەرگیری بكات و ئەم بابەتەش دەكەوێتە سەر خودی خۆی لەگەڵ ئەوەی هەموو برینێك لەدوای خۆی شوێنەوار بەجێ دەهێڵێت"

ئەم پسپۆڕە دەرونیە دەڵێت"تەمەنی مرۆڤیش ئەوەندە درێژ نیە بە خەم خواردن لە بەرامبەرەكەی بیباتە سەر لەبەر ئەوە پێویستە دوای جیابوونەوە لەو كەسەی خۆش دەوێت یان مردنی كەسێك كە مرۆڤ لە ژیانیدا خۆشی ویستبێت و هەموو كەوتنێك هەستانەوەی پێویستە بۆ ئەوەی ژیان بەردەوام بێت"


PM:03:07:30/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 5343 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل