‌ئاوات عەلی لەسەر وێنەیەكی خۆی و هاوسەرەكەی ڕونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

وێستگە ستایل-

لەنێوان بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان چەند ڕۆژێكە وێنەی ئاوات عەلی سەرۆكی دەزگای میدیای نالیا قسەی جیاوازی لەسەر دەكرێت لە كاتێكدا ئاوات عەلی خۆی ئەم وێنەیەی لە هەژمارە تایبەتەكەی لە ئینستگرام بڵاوكردۆتەوە.

لەسەر ئەم بابەتە ئاوات عەلی لە هەژمارە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام ڕونكردنەوەیەكی بڵاوكردۆتەوە و دەڵێت "هەندێک لە هاورێیان لینکی چەند پەیجێکیان بۆ ناردووین کە پۆستیان لەسەر ئەم وێنەیە کردووەو گوایە ئێمە بوینەتە مەسیحی و لەسەر دینی مەسیحی هاوسەرگیریمان کردبێت، بۆ ئەوەی لای ئێوەی ئازیز روون بێت، ئەوەی لەم وێنەیەدا دەیبینن کلێسا نییە و هۆڵی شارەوانی ستوكولمە (Stockholm City Hall) و خەڵاتی نۆبڵیش لەوێ دابەشدەکرێت، ئەو ئافرەتەش قەشە نییە بەڵکو راسپێردراوی یاسایی حکومەتی سویدە و مەراسیمی هاوسەرگیرییەکەش بەپێی یاساکانی دادگاکانی سوید بووە و ئەوەی لە سوید بژی بەو شێوەیە هاوسەرگیری دەکات، وەک چۆن لە کوردستان لە دادگاکان هاوسەرگیری دەکرێت لەبەردەم دادوەردا. ئەوەی لەو مەراسیمەدا هیچ ئاماژەی پێ ناکرێت و ناپرسرێت ئاینە هاوشێوەی ئەوەی کوردستان، هیوادارم ئەمە وەڵامی پێویست بێت،رێز و خۆشەویستیمان بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی قسەشمان پێ دەڵێن) ..ئاوات عەلی

ئاوات عەلی لەدایكبووی ساڵی 1984 ە و بڕوانامەی ماستەری لە بەڕێوەبردنی میدیا لە زانكۆی ئەمەریكی لە شاری سڵێمانی بەدەستهێناوە و پێشتر بەڕێوبەری كەناڵی  NRT بووە و لە ئێستادا سەرۆكی دەزگای میدیایی نالیایە، ماوەیەك بەر لە ئێستە هاوسەرگیریەكەی لەگەڵ خانمێك بەناوی (ئیڤان جەلال جۆڵا) ئاشكرا كرد . 


PM:02:30:23/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 54154 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل