‌بەڤیدیۆ...ئەحمەد خەلیل تایبەتمەندیەكانی هاوسەری داهاتووی ئاشكرا كرد

وێستگە ستایل-

كوڕە گۆرانی بێژ ئەحمەد خەلیل لەڕێی دیمانەیەكی تایبەتەوە لە كەناڵی نێت تیڤی مەرجەكانی ئەو كەسەی ئاشكرا كرد كە دەیەوێت هاوسەرگیری لەگەڵ بكات.

ئەحمەد دەڵێت " ئەو كەسی هاوسەرگیری لەگەڵ دەكات دەبێت كاتێك توڕە دەبم زۆرم لەگەڵ نەڵێت و قەناعەتی بە هەموو شتێك هەبێت چونكە خۆم ڕۆژگاری زۆر تاڵم بینیوە و ڕێزی لە خۆی گەورەتر بگرێت چونكە ئەمە زۆر گرنگە لای من"

پێشتر ئەم هونەرمەندە لە دیمانەیەكی تایبەتی دیكەدا وەڵامی ئەو پرسیارەی دایەوە  چۆن هاوسەرگیری كردوە و بۆچی لە هاوسەرەكەی جیابۆتەوە، ئەو دەڵێت "من بەخۆشەویستی هاوسەرگیریم كردوە و ماوەی 9 ساڵ خۆشەویستم بووە و تەنها 3 مانگ هاوسەر بووین و من خۆم داوای جیابوونەوەم لە هاوسەرەكەم كردوە لەبەر ئەوەی هەردولا هەڵەمان هەبوو بەڵام هەڵە تا هەڵە دەگۆڕێت ، من تەواوی مافەكانی خۆیم پێداوە و ئێستا دوای ئەوەی جارێكی دیكە هاوسەرگیری كردۆتەوە هێشتا داواكاری یاساییم بۆ دێت  لەسەر جیابوونەوەم لە هاوسەرەكەم و ئێستا  هاوسەرگیری كردۆتەوە و خاوەنی منداڵێكە " 
 
ئەحمەد خەلیل یەكێكە لە كوڕە گۆرانیبێژە ناسراوەكان و هەوادارێكی زۆری هەیە و چەند جارێك كۆنسێرتی ئەنجامداوە و پارەی بەشێك لە كۆنسێرتەكانی بۆ كاری خێرخوازی بەكارهێناوە.



PM:12:38:23/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 27496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌