‌سوودەكانی خواردنەوەی سێ كوپ قاوە بۆ تەندروستی

وێستگە ستایل-

خواردنەوەی 3 بۆ 4 كوپ قاوە لە ڕۆژێكدا سوودی بۆ تەندروستی و مەترسی مردنی پێش وەخت توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ كەمدەكاتەوە.

بۆ ئەم توێژینەوەیە سوود لە200 توێژینەوەی پێش وەخت وەرگیراوە و ئەوە ئاشكرا بووە كە خواردنەوەی قاوە مەترسی توشبوون بەنەخۆشی دڵ و شەكرە و پەنكریاس و خەڵەفان و شێرپەنجە  مەترسی شكاندنی ئێسك كەمدەكاتەوە.

قاوە یەكێكە لە خواردنەوە بڵاوەكان لە جیهاندا، رۆبن بۆل وەك یەكێك لە توێژەرەوەكانی ئەم توێژینەوەیە لە زانكۆی "ساوسهامبتۆن" لە بەریتانیا ئەوەی ئاشكرا كرد خواردنەوەی قاوە مەترسی توشبوون بە نەخۆشی دڵ و مردنی پێش وەخت كەمدەكاتەوە و باشتر وایە ڕۆژانە سێ كوپ قاوە بخۆیتەوە بۆ ئەوەی لە مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات و پێست و شەكرەی جۆری دووەم پارێزراوبێت.


AM:10:27:23/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 5862 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل