‌گۆگڵ چاودێری ئەم كەسانە دەكات

وێستگە ستایل-

كۆمپانیای گۆگڵ ی ئەمەریكی ئاشكرای كرد كە ئاگاداری جوڵە ملیارەها بەكارهێنەرانیەتی لە تەواوی شوێنە جیاوازەكانی جیهانەوە و شوێنەكانیان دەزانێت و چاودێری وردیان دەكات بێ ئەوەی چاوەڕێی ئەوەبێت بەكارهێنەرەكە ڕێگەی پێ بدات بان نا بە جۆرێك ئەگەر ئەنتەرنێتیش یەكارنەهێنێت و سیم كارتی مۆبایلەكەشی دەربهێنێت و فڕێی بدات.

ئەم چاودێری كردنە بەسەر تەواوی ئەو كەسانەدا سەپێنراوە كە مۆبلیلەكانیان  بە سیستمی جیهانی (ئەندرۆید) كار دەكات و كۆمپانیای گۆگڵی ئەمەریكی خاوەنی ئەم سیستمەیە و ملیارەها ئامێر بەم شێوازە كاردەكات.



لە ڕاپۆرتێكی تایبەتدا كە لە گۆڤاری "تایمز" ی بەریتانیدا بڵاوكراوەتەوە ئەوە هاتوە چاودێری كردنی بەكارهێنەرەكانی ئەندرۆید لە سەرەتای ساڵی 2017 ەوە دەستی پێ كردوە و زۆرینەی جوڵەی بەكارهێنەرانی ئەندرۆید لە لایەن كۆمپانیای گۆگڵی ئەمەریكیەوە تۆماركراوە ماوەی نزیكەی 11 مانگە.

لە ڕاپۆرتەكەشدا ئەوە هاتوە گۆگڵ توانای ئەوەی هەیە چاودێری بەكارهێنەرانی ئەندرۆید بكات تەنانەت ئەگەر مۆبایلەكانیشیان كوژاندبێتەوە یان بە ئەنەرنێتیشەوە نەبەسترابێتەوە .

هاوكات پێگەی كوارتز لەسەر زاری وتەبێژی كۆمپانیای گۆگڵەوە ئەوەی ئاشكرا كردوە هۆكاری كارپێكردن بە سیستمی چاودێری بەكارهێنەرانی ئەندرۆید تەنها بۆ ئەوەیە نامە و پەیوەندیەكان خێراتر بێت.


AM:09:56:23/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 8538 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل